چۆنیه تی ماره بڕین وگواستنه وه له ڕوانگه ی شه رعه وه
~~~~~~
الحمدلله رب العالمين، والصلاة والسلام على نبينا محمد وآله وصحبه أجمعين، ومَن تَبِعَهُم بإحسانِ إلى يوم الدين:
له دواى سوپاس و ستايش بۆ ئه و خودايه ى كه په روه ردگارى هه موو جيهانيانه ، وه دروودو سه لام بڕژێت به سه ر پێغه مبه رى خۆشه ويستمان(صلی الله علیه وسلم) ، وه خزم و نزيكه كانى، وه هاوه ڵه به ڕێزه كانى ، وه گشت ئه و كه سانه ى شوێن هاوه ڵه به ڕێزه كانى ده كه ون به چاكه تا ڕۆژى دوايى.
يه كێك له و شتانه ى لێمان شاراوه نيه و به چاوى خۆمان ده يبينين بريتيه له دوور كه وتنه وه ى زۆربه ى خه ڵكى له ڕێبازى شه ريعه تى ئيسلام له كاتى موناسه باته خۆشيه كان، وه كو موناسه به ى ژن ماره كردن و گواستنه وه ، ده بينين موسوڵمانان به ئاشكرايى له ناو ئه و موناسه به دا سه رپێچى خوداى په روه ردگار ده كه ن ، وه شوێن جووله كه و نه صرانيه كان ده كه ون له داب و نه ريتدا ، به ڕاستى ئه و موخاله فه شه رعيانه ى ده كرێت له ناو موسوڵمانان له گه ڵ دين و ئه خڵاقى مرۆڤى موسوڵمان ناگونجێت، چونكه پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم)
ده فه رموێت: (إِنَّ لِكُلِّ دِينٍ خُلُقًا ، وَخُلُقُ الإِسْلاَمِ الْحَيَاءُ) رواه ابن ماجه و صححه الالباني . . واته : به ته ئكيد بۆ گشت دينێك له دينه كانى پێش ئيسلام ڕه وشت جوانى هه يه ، وه ڕه وشت جوانى ئاينى ئيسلام شه رم و حه يايه .
به ڕاستى ئه و شتانه ى له كاتى ماره بڕين و گواستنه وه ده كرێت له نێوان پياوان و ئافره تان دووره له ڕه وشت جوانى ، وه دووره له ڕه زامه ندى خوداى په روه ردگار ، جا هه ر كاتێك شه رم و حه يا نه ما زۆر به ئاسانى پياوان و ئافره تانى نامه حره م تێكه ڵى يه كترى ده بن و سه يرى يه كترى ده كه ن و جلى ته نك و ڕووت له به ر ده كه ن و گوێ ده گرن له مۆسيقا و گۆرانى، ئينجا ده ستى يه كتر ده گرن و ڕه شبه ڵه ك ده كه ن تاوه كو شه يتان لێيان ڕازى ده بێت، وه خوداى په رروه ردگار لێيان توڕه ده بێت، پاشان ئه گه ر لێيان بپرسيت ئايه ئێوه بۆ ئه و كاره بێ شه رعيه ده كه ن، له وه ڵامدا ده ڵێن: به ڕاستى ئه وه خۆشيه كه و هه ر جارێكه ڕووده دات و پێويست ناكات زۆر له سه ر خه ڵكى تووند بكرێت، به ڕاستى ئه م جۆره كه سانه بێ ئاگان له وه ى كه ده بێت موسوڵمانى ڕاست و ته واو له كاتى خۆشى و ناخۆشيه كانى له سنورى شه ريعه تى ئيسلام ده رنه چێت ، دينى ئيسلام ڕێگرى نه كردووه
له ده ربڕينى خۆشى له كاتى ماره بڕين و گواستنه وه ، به ڵكو ئه مرى كردووه به ئاشكرا كردنى ماره بڕين له ناو خه ڵكيدا به ڵام به شێوه يه كى شه رعى ، وه ئه مرى كردووه به ده عوه ت كردنى خه ڵكى بۆ نان خواردنى (وه ليمه ) ، وه ئه مرى كردووه به لێدانى ده ف وه ووتنى سروود به ڵام دوور له ووشه ى حه رام له لايه ن ئافره تانه وه به ته نها دوور له ئاماده بوونى پياوان ، به ڵام نه هى كردووه له ووتن و گوێگرتن له گۆرانى و مۆسيقا كه نيفاق له ناو دڵى مرۆڤ ده ڕوێنێت ، هه روه كو عبدالله ى كوڕى مسعود ڕه زاى خوداى په روه ردگارى لێبێت ، ده فه رموێت: (الْغِنَاءُ يُنْبِتُ النِّفَاقَ فِي الْقَلْبِ) واته : گۆرانى نيفاق له ناو دڵدا ده ڕوێنێت.
كه واته پێويسته به دواى ڕه زامه ندى خوداى په روه ردگار بگه ڕێين ، نه ك به دواى ڕه زامه ندى و لاسايى كردنه وه ى خه ڵك بگه ڕێين، زۆر كه س هه يه ده ڵێت باشه ئێمه چيمان له فڵانه كه س كه متره ئێمه ش وه كو ئه و مه راسيمى بووكه كه مان ده كه ين، ئه گه ر چى بێ شه رعى خوداشى تيا بێت، يان هه ندێك كه س كاتێك ژن ده هێنێ حه ز ده كات خۆى به سه ر خه ڵكى هه ڵبكێشێت، جوانى و ده وڵه مه ندى خۆيى و خێزانه كه ى نيشانى خه ڵك بدات، به ڕاستى ئه م جۆره ژن هێنانه به ڵگه يه له سه ر دڵ ڕه قى و ئيمان لاوازى خاوه نه كه ى، هه ر كه سێك پرسيار له نه فسى خۆى بكات ده زانێت ئه م كردارانه حه رامن و بێ شه رعين، كه واته پێويسته له خوداى په روه ردگار بترسين و بگه ڕێينه وه لاى ئه و، پێش ئه وه ى مردنمان پێ بگات و كۆچ بكه ين له م دونيايه بۆ ناو گۆڕ، پاشان بۆ ساحه ى مه حشه ر و وه رگرتنه وه ى كتێب به ده ستى ڕاست، يان به ده ستى چه پ.
چۆنيه تى ماره بڕين و گواستنه وه له شه ريعه تى ئيسلام دا به م شێوه يه ى خواره وه يه :
1- هه ر يه ك له بوك و زاوا ده بێت به يه كتر ڕازى بن .
2- ده بێت باوكى ئافره ته كه له كاتى ماره بڕين دا ئاماده بێت، چونكه پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم)
ده فه رموێت: (لَا نِكَاح إِلَّا بولِي) صححه الالباني . ، واته : ماره بڕين نابێت ئيلا به ئاماده بوونى باوكى ئافره ته كه ، يان براى ، يان مامى ، يان باپيرى ، كه واته ئافره ت ناتوانێت به بێ وه لى ئه مر خۆى به مێرد بدات .
3- ئاماده بوونى دوو شاهيدى موسوڵمان ، وه ده بێت هه ردووكيان باڵغ بن ، وه ديندار و دادپه روه ر بن .
4- ئاماده بوونى بووك و زاوا ، وه جائيزه ئه گه ر زاوا ئاماده نه بوو كه سێك به وه كيل له جياتى ئه و بچێت .
5- باوكى كچه كه به زاوا ده ڵێت: (زوجتك ابنتي على مهر كذا) واته : كچى خۆم دا به تۆ له سه ر ماره يى ئه وه نده ، ئه و ووشه يه جائيزه به كورديش بووترێت ئه گه ر باوكى كچه كه نه يزانى به عه ره بى بڵێت .
6-پاشان زاوا ده ڵێت: (قبلت زواج ابنتك على ما ذكرت) ، واته : قه بوڵم كرد و ڕازى بووم به ماره كردنى كچى تۆ له سه ر ئه و ماره يه ى باست كرد .
7- ده بێت ماره يى ئافره ته كه له ناو گرێبه ستنه كه دا بووترێت ، ديارى بكرێت كه چه نده بۆ ئه وه ى له دواڕۆژدا كێشه ى لێ نه كه وێته وه ، وه جائيزه ماره يه كه به يه كجارى گشتى بدرێته ئافره ته كه ، وه جائيزيشه هه ندێك دوا بخرێت بۆ كاتێكى دياريكراو پاشان پێى بدرێت ، وه سوننه ته ماره يه كه كه م بێت ، چونكه پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم)
ده فه رموێت: (مِنْ يُمْنِ الْمَرْأَةِ تَسْهِيلُ أَمْرِهَا ، وَقِلَّةُ صَدَاقِهَا) حسنه الالباني في الارواء برقم (1994). ، واته : له به ره كه تى ئافره تدايه ، كاتێك كار ئاسانى ده كرێت له كاتى داخوازيدا ، وه به ره كه ت له و ئافره ته دايه كه ماره يى كه م بێت، به ڵام زانايان ده ڵێن: ئه گه ر زۆريش بێت حه رام نيه ، به ڵام باشتر وايه كه م بێت .
8-پاشان كه ماره كردنه كه ته واو بوو سوننه ته ئه م ماره كردنه به ناو خه ڵكيدا به شێوه يه كى شه رعى بڵاو بكرێته وه ئه گه ر كرا ، وه سوننه ته ده ف لێبدرێت له لايه ن ئافره تانه وه به مه رجێك پياوان ئاماده نه بن له و شوێنه ، پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم)
ده فه رموێت: (ﻓَﺼْﻞُ ﻣَﺎ ﺑَﻴْﻦَ ﺍﻟْﺤَﺮَﺍﻡِ ﻭَﺍﻟْﺤََﻼﻝِ : َﺍﻟﺼﱠﻮْﺕ ، وﺍﻟﺪﱡﻑ في النكاح) حسنة الالباني. ، واته : جياوازى له نێوان به يه ك گه يشتنى حه رام و حه ڵاڵ باس كردن و بڵاوكردنه وه ى ماره كردنه كه يه به نێو خه ڵكيدا ، وه لێدانى ده فه له كاتى ماره بڕيندا .
9- نابێت پياوان و ئافره تانى نامه حره م تێكه ڵى يه كتر بكه ن ، ئه مه له شه ريعه تى ئيسلامدا ڕێپێدرا و نيه ، چونكه ده توانن هه ريه كه يان به جيا له شوێنێك كۆ ببنه وه .
10- له دواى ته واو بوونى ماره بڕين زاوا هه ر كاتێك بيه وێت ده توانێت خێزانه كه ى بهێنێته ماڵه وه ى ، جا چ به خۆى بچێت بيهێنێت ، چ دايكى يان خوشكى بچێت بيهێنێت ، وه چ شه و بێت چ ڕۆژ بێت ، وه هه ر ڕۆژێكيش بێت دروسته .
11-پاشان له دواى گواستنه وه ى خێزانه كه ى بۆ ماڵه وه ى سوننه ته خواردنێك ئاماده بكات ده عوه تى خزم و دۆستانى بكات ، ئه م نان خواردنه له شه ريعه تى ئيسلام دا پێى ده وترێت: (الوليمه ) واته : ئه و خواردنه ى بۆ بووك گواستنه وه ئاماده ده كرێت ، پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم)
به عبدالرحمن ى كورى عوفى فه رموو كاتێك ژنى هێنا (أولم ولو بشاة). رواه مسلم (1427). واته : خواردنێك ئاماده بكه ئه گه ر مه ڕێكيش بێت .
وه هه ره وه ها خواردنى وه ليمه مه رج نيه گۆشتى له گه ڵ بێت ، هه ر كه سه ى به گوێره ى فه قيرى و ده وڵه مه ندى خۆى ئه م خواردنه ئاماده ده كات ، چونكه له فه رمووده يه كدا هاتووه پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم)
به دوو مشته جۆ خواردنى وه ليمه ى ئاماده كردووه ، له كاتى ماره كردنى هه ندێك له خێزانه كانى ، وه ئه و كه سه ى ده عوه ت ده كرێت بۆ ئه م خواردنه واجبه له سه رى بچێت بۆ ئاماده بوونى ئه م ده عوه ته ، به ڵام به مه رجێك له م ده عوه ته دا ئافره ت و پياو تێكه ڵ نه بن ، وه گۆرانى و مۆسيقاى تيا نه كرێت ، واته هه ر سه ر پێچيه ك له سه ر پێچيه كانى خوداى په روه ردگارى تيا بكرێت له م كاته دا جائيز نيه وه ڵامى ئه م ده عوه ته بدرێته وه ، وه هه روه ها كاتى ئاماده كردنى خواردنى وه ليمه باشتر وايه له دواى گواستنه وه بێت چونكه پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم)
له دواى گواستنه وه وه ليمه ى كردووه ، به به ڵگه ى ئه م فه رمووده يه : (اصبح (صلی الله علیه وسلم)
ﻋَﺮُﻭﺳًﺎ ﺑِﺰَﻳْﻨَﺐَ ﺑِﻨْﺖِ ﺟَﺤْﺶٍ ، ﻭَﻛَﺎﻥَ. ﺗَﺰَﻭَّﺟَﻬَﺎ ﺑِﺎﻟْﻤَﺪِﻳﻨَﺔِ ، ﻓَﺪَﻋَﺎ ﺍﻟﻨَّﺎﺱَ ﻟِﻠﻄَّﻌَﺎﻡِ ﺑَﻌْﺪَ ﺍﺭْﺗِﻔَﺎﻉِ. ﺍﻟﻨَّﻬَﺎﺭِ) متفق عليه . .واته : پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم)
بوو به زاوا به زينب ى كچى جحش ، پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم)
له (مدينه ) زينب ى خواست ، ئينجا بانگى خه ڵكى كرد بۆ نان خواردن له دواى به رز بوونه وه ى ڕۆژ .
وه هه روه ها جائيزه له دواى ماره كردن ئه م ده عوه ته بكرێت ، يان ڕۆژى گواستنه وه ، به ڵام باشتر وايه و سوننه ته له دواى گواستنه وه بكرێت ، واته ڕۆژێك دواى گواستنه وه ، يان چه ند ڕۆژێك دواى گواستنه وه . وه هه روه ها سوننه ته له دواى ماره كردن ، پيرۆزبايى و دوعاى خێر بۆ بووك و زاوا بكرێت ، به م شێوه يه : (بارك الله لك وبارك عليك ، وجمع بينكما في خير) متفق عليه . واته : خوداى په روه ردگار به ره كه تت تيا بخات ، وه به ره كه تت به سه ر دا بڕژێنێت ، وه كۆتان بكاته وه له ناو خێر و چاكه .
موسوڵمانى به ڕێز ماره كردن و گواستنه وه له شه ريعه تى ئيسلام دا به م شێوه يه يه كه باسم كرد ، كه واته نابێت مرۆڤى موسوڵمان تاوان و لاسايى كردنه وه ى كافران له گه ڵ شه ريعه تى ئيسلام تێكه ڵ بكات ، به ڵكو ده بێت هه رده م به دواى ڕه زامه ندى خوداى په روه ردگار دا بگه ڕێين و شوێن سوننه تى پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم)
بكه وێت له هه موو كاروبارى ژيانيدا ، والله أعلم .
ئه و تاوان و خراپانه ى ئه نجام ده درێت له كاتى ماره كردن و گواستنه وه دا .
1- ئه ڵقه له په نجه كردن ، له په نجه كردنى ئه ڵقه له كاتى ماره يى دا جائيز نيه ، چونكه ئه م كاره له كاتى ماره كردن له دينى ئيسلام دا نيه و پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم)
وه هاوه ڵه كانى ئه م ئه ڵقه يان له په نجه نه كردووه ، به ڵكو له په نجه كردنى ئه م ئه ڵقه يه خۆ شوبهاندنه به كافره كان ، وه خۆ شوبهاندنيش به كافره كان جائيز نيه ، چونكه پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم)
ده فه رموێت: (مَنْ تَشَبَّهَ بِقَوْمٍ فَهُوَ مِنْهُمْ) رواه ابو داود بسند حسن . واته : هه ر كه سێك خۆى به قه ومێك بچوێنێت ئه وه له وانه .
2-زياده ڕه وى كردن و ئيسڕاف كردن له ته وزيع كردنى كارتى ده عوه ت كردن .
3-هێنانى گۆرانى بێژ و تيپى مۆسيقا ، يان دۆڵ و زوڕنا .
4- ده رچوونى بووك و زاوا له گه ڵ كۆمه ڵێك سه ياره بۆ ده ره وه ى شار ، ئينجا دانيشتن له سه ر كورسى و سه يركردنيان له لايه ن خه ڵكى نامه حڕه مه وه ، وه پاشان ته وقه له گه ڵ كردن و وێنه له گه ڵ گرتنيان .
5-تێكه ڵ بوونى ژنان و پياوان .
6-ڕه قص و هه ڵپه ڕكێ و ڕه ش به ڵه ك .
7-جل ته نكى و سه ركۆتى و بۆن له خۆدان
له لايه ن ئافره تانه وه بۆ ناو پياوانى نامه حڕه مه وه .
8-ڕيش تاشين و تێكه ڵ بوون و نه زه ر كردن له لايه ن پياوه كانه وه .
9-چوونى بووك بۆ ساڵۆن و سه ركۆت كردن و برۆكردن و جل ته نكى بۆ ناو پياوى بێگانه