ده‌ڵێن كابرایه‌كى ده‌وڵمه‌ند زۆر رقی له‌( ئیمامی عوسمان) بووه‌
و بیستراوه‌ جنێوى پێداوه‌ و به‌(جـولـه‌كـه‌ى) نـاوبـردووه‌ ،
______________________________________
(ئیمامى حەنیفە) خه‌به‌ر ده‌زانێ و ده‌نێرێ به‌ دواى دا ،
كابرا دێته‌ خزمه‌تى و دواى به‌خێر هاتنى ، ده‌فه‌رمێ: ده‌زانى بۆچی ناردومه‌ به‌ شوێنتا؟
كابرا ده‌ڵێ: نه‌خێر نازانم قوربان ، ئه‌ویش ده‌فه‌رمێ:
خه‌به‌رم زانیوه‌ كچێكى باشت هه‌یه‌ داوات لێ ده‌كه‌م بیده‌ى به‌ فڵان جوله‌كه‌ ،
كابرا زۆرى لا سه‌یر بوو ،
ده‌ڵێ: جا قوربان جه‌نابت ئێستا ئیمامى موسڵمانانى فرمان ده‌كه‌ی كچى موسلمانێك بدرێت به‌ پیاوێكى جووله‌كه‌!
گوتى قوربان ئه‌گه‌ر جه‌نابیشت فرمان بكه‌یت من هه‌ر نایده‌مێ ،
(ئیمامى حەنیفە) فه‌رمووى: ئه‌ى باشه‌ ،
تۆ كه‌ به‌ناو یه‌كێكى له‌ ئومه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ، رازى نابى كچى خۆت بده‌ى به‌جووله‌كه‌ ،
كه‌واته‌ چۆن به‌ره‌واى ده‌زانى كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) دوو كچى خۆى بدا به‌ جووله‌كه‌؟؟ ،
كابرا كه‌ ئه‌وه‌ى له‌ (ئیمامى حەنیفە) بیست زانى مه‌به‌ستى چیه‌،
هه‌ستا ده‌ستى ماچ كرد و له‌ هه‌ڵه‌كه‌ى خۆى په‌شیمان بووه‌وه‌ تۆبه‌ى كرد بریارى دا جارێكى تر ناوى ئیمامی عوسمان نه‌هێنێ ،
بۆیه‌ پیاو باشان به‌جۆرێك ئامۆژگارى خه‌ڵكیان كردووه‌ جوانترین و رازاوه‌ترین وشه‌یان به‌كار هێناوه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل خه‌ڵكى
 

About The Author

Number of Entries : 67

Mamosta Mahde

© 2013 القالب مقدم اهداء من تطوير ويب سايت عرب

Visit Us On TwitterVisit Us On FacebookVisit Us On Google PlusVisit Us On PinterestVisit Us On YoutubeCheck Our Feed
Free Web Hosting