بیرخستنه‌وه‌یه‌ك له‌چۆنێتی ده‌ستنوێژی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)

بسم الله‌ الرحمن الرحیم

( ده‌ستنوێژ )

1 ـ ده‌ستنوێژ بريتيه‌ : له‌ به‌كار هێنانى ئاوى پاك به‌سه‌ر چه‌ند ئه‌ندامێكى ديارى كراودا ، كه‌ خواى په‌روه‌ردگار ديارى كردوون ، و پێغه‌مبه‌رى خواش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بۆى ڕوون كردووينه‌ته‌وه‌ ، خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموويه‌تى : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ فاغْسِلُواْ وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُواْ بِرُؤُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَينِ ) (سورة المائدة : 6) .  واته‌ : ئه‌ى بڕواداران ئه‌گه‌ر هه‌ستان بۆ نويژ ، ئه‌وا ڕوومه‌تتان بشوه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ده‌ستان تاكو ئانيشكه‌كانتان ، و ده‌ستيش بهێنن به‌سه‌رتاندا ، و قاچه‌كانيشتان تاكو قاپه‌ڕه‌قه‌تان بشوه‌ن . وه‌ پێغه‌مبه‌رى خواش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى : ” لا تُقبل صــلاةُ أحدِكــم إذا أحـدث حتى يتوضأ ” (متفق عليه) . واته‌ : نوێژى هيچ يه‌كێك له‌ ئێوه‌ درووست نيه‌ ، ئه‌گه‌ر ده‌ستنوێژه‌كه‌ى به‌تاڵ بووه‌وه‌ ، تاكو جارێكى تر ده‌ستنوێژه‌كه‌ى نه‌شواته‌وه‌ .

2 ـ موسڵمانى به‌ڕێز : ئه‌گه‌ر هه‌ستاى بۆ ده‌ستنوێژ شوشتن ئه‌وا نيازى ئه‌و كاره‌ له‌ دڵتدا بهێنه‌ ، بێ ئه‌وه‌ى به‌ زمان بيڵێيت ، له‌ به‌ر نه‌هاتن و وارد نه‌بوونى به‌ڵگه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ سه‌ر ئه‌و كاره‌ ، پاشان ناوى خوا بهێنه‌و بڵێ : (بسم الله) ، له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌يه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) تيايدا فه‌رموويه‌تى : ” لا وضوء لمن لم يذكر اسم الله عليه ” (صحيح الجامع : 7444) . واتــه‌ : ده‌ست نــوێژه‌كه‌ى تـه‌واو نيه‌ ئه‌و كـه‌سه‌ى كـــه‌ (بسم الله) نه‌كات له‌ سه‌ره‌تاى دا .

3 ـ پاشان هـــه‌ردوو ده‌ستت سێ جار بشوه‌ ، و پــــاش ئـه‌وه‌ش سێ جـار ئاو بده‌ به‌ ده‌متدا (المضمضة)وه‌(المضمضة) : بريتيه‌ له‌ شوشتنى ده‌م و تێوه‌ردانى ئـــــــاو تيايدا .، پاشان سێ جار ئاو به‌ لووتتدا بده‌ (الإستنشاق)وه‌(الاستنشاق) : گه‌ياندنى ئاوه‌ بۆ ناوه‌وه‌ى لووت ، لـــــه‌ گه‌ڵ هه‌ڵمژينى بۆ سه‌ره‌وه‌ى . و هه‌ڵيشى مژه‌ ، ئه‌م كرداره‌ش به‌ده‌ستى ڕاست ده‌بێت ، و له‌ هه‌موو جارێكيش دا هنگى بكه‌وه‌ (الإستنثار)وه‌(الإستنثار) : بريتيه‌ له‌ ده‌ركردنه‌وه‌ى ئاوى ناو لووت دواى هه‌ڵمژينى.

، كه‌ ئه‌مه‌شيان به‌ده‌ستى چه‌پ ئه‌نجام ده‌درێت ، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) واردن وسه‌لمێنراون .

4 ـ پاشان ڕوومه‌تت سێ جار بشوه‌ ، سوننه‌تيشه‌ بۆ پياوان به‌هۆى په‌نجه‌كانيانـه‌وه‌ ئاو بكـه‌ن بـه‌ناو ڕيشيـاندا (التخليل)وه‌(التخليل) : بريتيه‌ له‌ گه‌ياندنى ئاو بۆ بنه‌وه‌ى ڕيش . ، پاشان سێ جار هه‌ردوو ده‌ستت تا ئانشكه‌كانت بشوه‌ .

5 ـ پاشان جارێك هه‌ردوو ده‌ستت به‌ سه‌ر هه‌موو سه‌رتدا بهێنه‌ ، له‌ به‌ر ئه‌و ئايه‌ته‌ پيرۆزه‌ى كه‌ خواى په‌روه‌ردگار تيايدا فه‌رموويه‌تى : ( وَامْسَحُواْ بِرُؤُوسِكُمْ ) ، پێغه‌مبه‌رى خواش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)چۆنێتى ئه‌م ده‌ست به‌ سه‌ردا هێنانه‌ى بۆ ڕو ون كردووينه‌ته‌وه‌ ، هه‌روه‌كو چۆن (عبدالله) ى كوڕى (زيد) (ڕه‌زای خوای لێبێت) لێ يه‌وه‌ بۆى گێڕاوينه‌ته‌وه‌ : ” أن النبيَّ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) مسح رأسهُ بيديه فأقبل بهما و أدبر ، بدأ بِمُقدَّم رأسه ثم ذهب بهما إلى قفاه ، ثمَّ ردَّهما إلى المكان الذي بدأ منه ” (متفق عليه) .واته‌ : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كه‌ ده‌ستى هێنا به‌ سه‌ريدا له‌ پێشه‌وه‌ ده‌ستى پێكرد تاكو كۆتايى ، واته‌ له‌ پێشه‌وه‌ى سه‌رى ده‌ستى پێكرد تاكو گه‌ياندنى به‌ پشتى سه‌رى ، پاشان گه‌ڕاندنيه‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ى كه‌ لێيه‌وه‌ ده‌ستى پێكردبوون .

6 ـ پاشان ده‌ست بهێنه‌ به‌گوێكانت دا ، حوكمه‌كه‌شيان هه‌مان حوكمى سه‌ره‌ ، چونكه‌ به‌شێكن لێ ى . له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وارد و سه‌لمێنراوه‌ كه‌ فه‌رموويه‌تى : ” الأُذنـان من الرأس ” (صحيح الجامع : 2762) ، واته‌ : گوێكان به‌شێكن له‌ سه‌ر.

7 ـ پاشان هه‌ردوو پێت سێ جار بشووه‌ ، سوننه‌تيشه‌ په‌نجه‌ تووته‌ى ده‌ستى چه‌پت بخه‌يته‌ ناو په‌نجه‌كانى پێته‌وه‌ له‌كاتى شووشتنيادا(التدليك) ، چونكه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وارد وسه‌لمێنراوه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ى ئه‌نجام دابێ .

8 ـ ئـــــا بــــه‌م شێوه‌يه‌ هه‌مـــووى به‌ ته‌رتيب (الترتيب) و يه‌ك لــــه‌دواى يه‌ك پێكه‌وه‌ (المــوالاة) ئه‌نجام ده‌ده‌يت ، و (الموالاة) تيش بريتيه‌ له‌ : به‌دواى يه‌كدا شووشتنى ئه‌ندامه‌كانى ده‌ستنوێژ بێ ئه‌وه‌ى ماوه‌يه‌كى فراوانيان بكه‌وێته‌ نێوان شووشتنى ئه‌ندامێك له‌ گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كه‌ى تردا ، سوننه‌تيش وايه‌ له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌دا به‌ ئه‌ندامى ڕاسته‌ ده‌ست پێ بكه‌يت ، له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌يه‌ى كه‌ دايكه‌ (عائشه‌) ـ ڕه‌زاى خواى لێ  بێت ـ بۆمان دوگێڕێته‌وه‌ : ” كان رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) يحب التيامن في تنعله ، و ترجله ، وطهوره ، وفي شأنه كُلِّه ” (متفق عليه) . واته‌ : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) حه‌زى له‌ ڕاسته‌ بوو ، له‌ پێڵاوكردنه‌ پێ ، و له‌ پرچ داهێنان ، و له‌ خۆپاكردنه‌وه‌كانى ، و له‌ هه‌موو كردارێكدا .

9 ـ سوننه‌تيش وايه‌ ئاو كه‌م به‌كار بهێنريت ، وزياد ڕه‌وى تێدا نه‌كرێت ، ئه‌نجامدانى كرداره‌كانى ده‌ستنوێژ يه‌كجار يه‌كجار ، و دووجار دووجار ، و سێ جار سێ جاريش له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  وارد وسه‌لمێنراون (رواه البخاري) .

10 ـ موسڵمانى به‌رێز : سوننه‌تيش وايه‌ ـ دواى ته‌واو كردنى ده‌ستنوێژه‌كه‌ت ـ ئه‌م زيكره‌ بڵێيت : ” أَشــهدُ أن لا إله إلا الله ، وأنَّ محمداً عبدُ الله و رسوله ، ثم تصلي ركعتين ، دون أن تحدِّث بهما نفسك ” (رواه مسلم) . واته‌ : شايه‌تى ده‌ده‌م كه‌ هيچ خوايه‌ك نيه‌ شايسته‌ى په‌رستن بێت ئيللا (الله) نه‌بێت ، وهيچ كه‌سێكيش نيه‌ شايسته‌ى شوين كه‌وتن بێت ئيللا پێغه‌مبه‌رى خوا نه‌بێت (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) (محمد) يش به‌نده‌ ونێرراوى خواى په‌روه‌ردگاره‌ ، پاشان دوو ڕكات نوێژ ده‌كات ، كه‌ نوێژى ده‌ست نوێژى پێ ده‌ووترێت . وه‌ له‌ سوننه‌تدا چه‌نده‌ها زيكرى ترى پاش ده‌ستنوێژ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) واردن .                    

ئاماده‌کردنی مامۆستا عدنان بارام

About The Author

Number of Entries : 67

Mamosta Mahde

© 2013 القالب مقدم اهداء من تطوير ويب سايت عرب

Visit Us On TwitterVisit Us On FacebookVisit Us On Google PlusVisit Us On PinterestVisit Us On YoutubeCheck Our Feed
Free Web Hosting