پاڕانه‌وه چاكه و گه‌وره‌يى و ئادابه‌كانى
بسم الله الرحمن الرحیم
الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ ، وَنَسْتَعِيْنُهُ ، وَنَسْتَغْفِرُهُ ، وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا ، مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ ، وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ … وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ … وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ أما بعد :
( وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ) ( سورة غافر : 60 ) ، واته : ئێوه هانا و هاوار بۆ من بهێنن من نزاكانتان گيراده‌كه‌م .( فَادْعُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ ) ( سورة غافر : 14 ) ، واته : ئه‌ى ئيمانداران ئێوه هه‌ر هانا و هاوار بۆ خوا به‌رن و ملكه‌چ و فه‌رمانه‌كانى ئه‌و بن هه‌رچه‌نده بێ بڕواكانيش پێان ناخۆش بێت .
( وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا ) ( سورة الجن : 18 ) واته : مزگه‌وته‌كان تايبه‌تن به خواى گه‌وره ده‌بێت هه‌ر ئه‌وى تێدا بپه‌رسترێت به‌بێ هاوبه‌ش بڕياردان .
براى موسوڵمان دوعاكردن و پاڕانه‌وه گه‌وره‌ترين به‌ڵگه‌يه كه پێشكه‌ش ده‌كرێت به خوداى په‌روه‌ردگار و باش‌ترين سه‌لماندنه له‌سه‌ر به‌ندايه‌تى كردن بۆخوا ، ئه‌ويش چه‌ند مانايه‌ك ده‌گرێته خۆى كه ته‌نها له دڵدا كۆده‌بێته‌وه .
دوعاكردن و پاڕانه‌وه ده‌رگايه له ده‌رگاكانى خۆشبه‌ختى وه ڕێگايه‌كه له ڕێگاكانى به‌خته‌وه‌رى ، ته‌نها به‌نده زانا وچاكه‌كاره‌كانى خوا له‌و ده‌رگايه ده‌ده‌ن ، پاڕانه‌وه كليلى پێويستيه‌كانه،لاده‌رى به‌ڵاو ناخۆشيه‌كانه ، دڵ ئارامكه‌ره‌وه‌ى خه‌مباره‌كانه ، په‌ناده‌رى په‌ناگرانه ، چاره‌سه‌رى نه‌خۆشيه‌كانه ، وه ڕێگه‌ى سه‌ركه‌وتنيانه بۆ كارى چاكه‌وه و پاراستنيانه له كارى خراپه. براى موسوڵمان له‌و به‌خشنده‌وه به‌زه‌ييانه‌ى خواى گه‌وره ئه‌وه‌يه كه زۆرينه‌ى دوعا و پاڕانه‌وه‌كان له‌ناو نوێژدايه ، وه‌كو ئه‌و پاڕانه‌وه‌ى كه له سوره‌تى فاتيحه دايه كه له هه‌موو نوێژه‌كاندا ده‌خوێنرێت وه پاڕانه‌وه له سوجده و نێوان سوجده و له زۆربه‌ى ئايه‌ته‌كانى قورئانى پيرۆزدا هاتووه .
ماناى دوعا چيه ؟
ـ له‌زمانه‌وانيدا ماناى ( النداء ) واتــــه هاواركردن ده‌گــــه‌يــــه‌نێت ، وه‌كــــو خـــواى گــــه‌وره ده‌فه‌رمووێت : ( ذِكْرُ رَحْمَةِ رَبِّكَ عَبْدَهُ زَكَرِيَّا إِذْ نَادَى رَبَّهُ نِدَاء خَفِيًّا ) ( سورة مريم : 2 ـ 3 ) ، واته : ئه‌م باسه باسى به‌خشنده‌ى په‌روه‌ردگارته ده‌رباره‌ى به‌نده‌ى خۆى زه‌كه‌ريا ـ عليه السلام ـ كاتێك به‌شاراوه‌ى هاناو هاوارى بۆ لاى خوا برد .
ـ له‌زۆربه‌ى فه‌رهه‌نگه‌كاندا ماناى دوعا ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ تاك په‌رستى خواى گه‌وره . له‌وانه : خواستن ، پشت به‌ستن ، داواكردن له خواى گه‌وره ، بۆيه بنه‌واى ڕاسته‌قينه‌ى په‌رستن بريتيه له پاڕانه‌وه ، وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت : ” الدعا‌ء هو العبادة ” ( صحيح سنن أبي داود ، برقم : 1479 ) ،واته : پاڕانه‌وه بريتيه له په‌رستن .
ئايا دروسته وه‌سيله هه‌بێت له دوعاكردن و پاڕانه‌وه ؟
خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : ( وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ) ( سورة البقرة : 186 ) ، واته : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پرسياريان لێكردى ده‌رباره‌ى من ئه‌وا من لێيانه‌وه نزيكم و دوعاكانيان گيراده‌كه‌م ئه‌گه‌ر لێم بپاڕێنه‌وه . كه‌واته پاڕانه‌وه ده‌بێت له‌نێوان به‌نده‌و خواى گه‌وره دابێت به‌بێ وه‌سيله ، چونكه خواى گه‌وره نزيكه له به‌نده‌كانيه‌وه وه زانيارى هه‌يه به‌سه‌ريانه‌وه .
ئادابى دوعاكردن ؟
1 ـ الإخلاص : ڕووكردنه خواى گه‌وره به‌بێ هاوبه‌ش بڕياردان .
2 ـ خشوع : واته ده‌ربڕينى بێده‌سه‌ڵاتى و بێ تواناى و زه‌ليلى به‌نده بۆ خواى گه‌وره ئه‌مه‌ش ده‌بێت له‌كاتى دوعاكردندا هه‌بێت ، زمانه‌وانان ده‌ڵێن : خشوع و ملكه‌چى و هێمنى و زه‌ليلى له ده‌نگ وچاو دڵه‌كاندا دياره .
3 ـ شـــــــاراوه‌يى لـــه كـــاتى دوعــــــــاكـــردنـــــــــدا و دووركه‌وتنه‌وه له ڕووپامايى ( رياء ) .
4 ـ سوربوون له‌سه‌ر پاڕانه‌وه و په‌نابردن ته‌نها بۆ خواى گه‌وره له هه‌موو كات و شوێنێكدا له خۆشى و ناخۆشيدا .
5 ـ ده‌بێت وا خۆمان پيشان بده‌ين كه زۆر پێويستيمان به خواى گه‌وره هه‌يه و دڵنياش بين كه خواى گه‌وره دوعاكانمان گيرا ده‌كات ، نابێت بێ هيوا بين له دوعاكردن .
ئايا دروسته پاڕانه‌وه ته‌نها به زمانى عه‌ره‌بى بێت ؟
يه‌كێك له ناوه جوانه‌كانى خواى گه‌وره ( السميع ) : واته بيسه‌رى هه‌موو شتێكه ، بۆيه خواى گه‌وره شاره‌زاييه به‌هه‌موو زمانێك و بيسه‌رى هه‌موو ده‌نگێكه ، له‌مه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه دروسته هه‌ر ميلله‌تێك به‌زمانى خۆى دوعابكات .
ئايا دروسته پاڕانه‌وه به‌ده‌نگى به‌رز بكرێت ؟
يه‌كێك له تايبه‌تيه‌كانى خشوع بريتيه له شاراوه‌ى دوعا ، هه‌روه‌ك خواى گه‌وره له قورئاندا ده‌فه‌رمووێت : ( ادْعُواْ رَبَّكُمْ تَضَرُّعًا وَخُفْيَةً ) ( سورة الأعراف : 55 ) ، واته : هانا و هاوار بكه‌ن له په‌روه‌ردگارتان به پاڕانه‌وه‌ى به كوڵ و به نهێنى ، ئه‌مه‌ش له فه‌رمووده‌ى ( أبو موسى اڵاشعرى ) يه‌وه كه ده‌ڵێت : له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دا بووين ، كاتێك گه‌يشتينه شارى مه‌دينه خه‌ڵك به‌ده‌نگى به‌رز ده‌يانووت ( الله اكبر ) ، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى ئه‌ى خه‌ڵكينه دان به‌خۆتاندا بگرن و ده‌نگتان نزم بكه‌نه‌وه چونكه ئێوه بانگى كه‌سێكى نه‌بيسه‌ر وناديار ناكه‌ن ، به‌ڵكو بانگى كه‌سێكى بيسه‌ر و نزيك ده‌كه‌ن كه هه‌ميشه له‌گه‌ڵتاندايه ( متفق عليه ) ، بۆيه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نه‌هى كردووه كه دوعا‌و پاڕانه‌وه به ده‌نگى به‌رز بكرێت .
براى موسوڵمان له‌م ئايه‌ت و فه‌رموودانه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه دوعا و پاڕانه‌وه فه‌زڵ و گه‌وره‌ييه‌كى تايبه‌تى هه‌يه ، جۆرێكه له‌جۆره‌كانى په‌رستن كه به‌نده ئه‌نجامى بدات بۆ خواى گه‌وره ، سه‌ره‌نجامه‌كه‌شى بريتيه له خۆشبه‌ختى دونيا و دوا ڕۆژ ، چونكه داوا له خودايه‌ك ده‌كه‌يت كه ده‌سه‌ڵات به سه‌ر هه‌موو بوونه‌وه‌رێكدا هه‌يه ، بۆيه گرنگه كه‌وا دوعا و پاڕانه‌وه‌مان له‌بيربێت بۆ ڕۆژى دواى ، كه ڕۆژێكه ماڵ و سامان سوودمان پێناگه‌يه‌نێت ، ته‌نها كه‌سێك نه‌بێت كه به‌دڵێكى ساغ وكردارى چاكه‌وه بگاته خواى گه‌وره . وه له خواى گه‌وره داواكارين كه به سۆزى خۆى كرده‌وه‌كانمان لێوه‌ربگرێت و به به‌زه‌ييى خۆى لێمان خۆشبێت .
وصلى الله على محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين
وه‌رگێڕانى : خالد حسين …………………….. پێداچوونه‌وه‌ى : مامۆستا عدنان بارام