دانيشتن له گه ڵ دووڕووه كان يان خراپه كاران و هۆگربوون پێيانه وه


~~~~~~~~~~~~~~~

زۆرێك له و كه سانه ى كه ئيمان و باوه ڕ له دڵياندا جێگير نه بووه ، ڕوو له كۆڕو دانيشتگاى تاوان باران و خراپ كاران ده كه ن، به ڵكو زۆرجار له گه ڵ هه ندێ كه سى وا داده نيشن كه قسه ى ناشيرين به دينى خوا ده كه ن و ڕه خنه له شه ريعه تى خوا ده گرن و گاڵته به دين و شوێن كه وتوانى دين ده كه ن.

جا گومانى تێدا نى يه دانيشتن له گه ڵ ئه م جۆره كه سانه حه رامه و عه قيده و بيروباوه ڕ له كه دار ده كات و ده يپوكێنێته وه .خواى گه وره ده فه رمووێ :)وَإِذَا رَأَيْتَ الَّذِينَ يَخُوضُونَ فِي آيَاتِنَا فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ حَتَّىٰ يَخُوضُوا فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ وَإِمَّا يُنسِيَنَّكَ الشَّيْطَانُ فَلَا تَقْعُدْ بَعْدَ الذِّكْرَىٰ مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَا(لأنعام: ٦٨
واته «هه ركات ئه و موشيرك وخراپه كارانه ت دى خه ريكن له باره ى ئايه ت و
دينى خواوه خراپ ده دوێن وگاڵته ئه كه ن، ئه وا تۆ ڕوويان لێ وه رچه رخێنه و به جيان بهێڵه ، تاقسه كه يان ئه گۆڕن و وازدێنن له خراپ ووتن. جا ئه گه ر شه يتان ئه م ئامۆژگارييه ى له بيرت برده وه و له گه ڵيان دانيشتى، ئه وا هه ركات وه بيرت هاته وه نابێ له گه ڵ ئه و خه ڵكه سته م كاره دابنيشى».

له به ر ئه وه له م حاڵه ته دا دروست نى يه دانيشن له گه ڵيان هه ر چه نده زۆر نزيك بن له ڕووى خزمايه تى يه و تێكه ڵى يه كتربن له روِوى خێزانيه وه ، وه زمان پاراوو شيرين بن. ته نها بۆ كه سانێك دروسته له گه ڵيان دانيشێ كه بيه وێ قسه ى خێريان بۆ بكات، يان به رپه رچى قسه به تاڵه كانيان بداته وه ، يان نكۆڵيان لێ بكات و ده مكوتيان بكات، به ڵام ڕازى بوون و بێ ده نگى له و شوێنانه دروست نى يه . خواى په روه ردگار ده فه رمووێ :-
)يَحْلِفُونَ لَكُمْ لِتَرْضَوْا عَنْهُمْ فَإِن تَرْضَوْا عَنْهُمْ فَإِنَّ اللَّهَ لَا يَرْضَىٰ عَنِ الْقَوْمِ الْفَاسِقِينَ (التوبة: ٩٦
واته « خۆ ئه گه ر ئێوه لێيان ڕازى بن، ئه وا به دڵنيايه وه خودا له خه ڵكانى تاوانبار ڕازى نابێ ».

(ئامادە کردنی دکتۆر کاوە اکرم)


About The Author

Number of Entries : 67

Mamosta Mahde

© 2013 القالب مقدم اهداء من تطوير ويب سايت عرب

Visit Us On TwitterVisit Us On FacebookVisit Us On Google PlusVisit Us On PinterestVisit Us On YoutubeCheck Our Feed
Free Web Hosting