ڕاستیه تی ڕۆژی خۆشه ویستی

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

الحمد لله رب العالمين حمدا كثيرا طيبا مباركا فيه.. والصلاة والسلام على المبعوث رحمة للعالمين وعلى آله وصحبه وسلم كثيرً

ئه م ناميلكه يه ى له به ر ده ستت دايه باسى بابه تێكى هه نوكه يى و هه ستيار ده كات كه وه كو نه خۆشى زۆرێك له گه نجانى موسڵمان ئه مڕۆ توشى بوينه و بۆته ده رد و په تايه ك كه به داخه وه هه موو ساڵێك دووباره ده بێته وه و سه ر هه ڵده داته وه له ڕۆژێكدا كه پێى ده وترێت )عيد الحب( يان ڕۆژى ڤاڵنتاين ، ڕۆژى خۆشه ويستى . بۆيه پێويسته ڕوونكردنه وه يه كى ورد بدرێت بزانين ئيسلام چه ند جه ژنى تێدايه ، وه بزانين ئه م ده سته واژه يه ماناى چى يه و له كوێوه سه رى هه ڵداوه و حوكمى چى يه كه هه ندێك موسڵمانان له م ڕۆژه دا خۆشى تێدا ده گێڕن و ديارى و پيرۆزبايى له يه كتر ده كه ن و نامه ى ئاشقايه تى و خۆشه ويستى بۆ يه كترى ده نێرن ، ئايه ده بێت كه سى موسڵمان وه كو به به غا هه رچى گوێ لێبوو بيڵێته وه ؟ وه هه رچى بينى لاسايى بكاته وه ؟ ئايه شانازى به دينه كه ته وه ناكه يت! به شدارى كردن له ڤاڵنتاين هه موو ئه م پرسيارانه و چه ندين پرسيارى تريش ده گرێته وه بۆيه وريابه و به وردى ئه م ناميلكه يه بخوێنه وه وه بزانه حه قيه قه تى ڤاڵنتاين چى يه و له چى يه وه هاتووه ئه گه ر تاوه كو ئێستا نه ت زانيوه .

ــ
ڕۆژى ڤاڵنتاين
ــ

ڤاڵنتاين كه ناونراوه به ڕۆژى خۆشه ويستى جيهانى يه كێكه له جه ژنه كانى ڕۆمانيه بت په رسته كان ، وه سه باره ت به م ڕۆژه وه چه ندين شتى خوڕافى و ئه فسانه يى گێڕدراوه ته وه له لايه ن ڕۆمانيه بت په رسته كانه وه وه دوايى گه يشتۆته خاچ په رسته كان ، يه كێك له ئه فسانه كان ئه وه يه كه قه شه ڤاڵنتاين سه رپێچى له فه رمانه كانى ئيمپڕاتۆر (كلوديوس) كرد كه قه ده غه ى ژن و پياوى كردبوو له زه واجدا قه شه ڤاڵنتاين ئه م فه رمانه ده شكێنێى
و به دزيه وه كچ و كوڕان له يه كترى ماره ده كات كاتێك ده گاته وه لاى ئيمپڕاتۆرى ڕۆمانيه كان حوكمى كوشتن و له سێداره نى بۆ ده رده كات، بۆيه له و كاته وه كه له زيندان بووه په يوه نديه كى خۆشه ويستى ده به ستێت له گه ڵ خزمه تكارى زيندانيه كه كه
ئافره ت بووه ، قه شه ڤاڵنتاين له ڕۆژى (14–2 فبراير 270م) شه وى جه ژنى (لوبركيليا) له سێداره درا، به ڵام پێش له سێداره دانى نامه يه ك بۆ خۆشه ويسته كه ى ده نێرێت تيايدا ده نوسێت (من المخلص فالنتاين) واته له دڵسۆز و خۆشه ويسته كه ته وه ڤاڵنتاين ، به ڵام ئه وه ى كه واى له ئيمپڕاتۆرى ڕۆمانيه كان كرد كه سوڕ بێت له سه ر بڕياره كه ى خۆى ئه وه بوو كه داواى له
قه شه ڤاڵنتاين كرد واز له دينى گاوره كان بێنێى و ببێته بت په رست به ڵام ئه و بڕياڕه كه ى ڕه ت كرده وه و نزيكه ى 54 كه سيشى له گه ڵ خۆى كرده گاور و نه صڕانى. ئه مه حه قيقه تى ڕۆژى ڤاڵنتاينه كه له چه مكێكى كوفر و بت په رستيه وه هاتووه ساڵ به ساڵ گۆڕانكارى به سه ردا هاتووه و بۆته چه مكێكى به ناو خۆشه ويستى ، چونكه له ڕاستيدا بريتيه له له ده ستدان و نه مانى شه رم و حه ياو حيشمه تى ئافره ت و گه نجانى موسڵمان.

ــ
ئايه ئيسلام چه ند چه ژنى تێدايه
ــ

هه ر چه ژن و بۆنه و يادێك كه له ناو هه ر ئاينێك بێت په يوه سته به لايه نێكى عيباده ت و خوا په رستى ، ئێمه وه كو موسڵمان كه باس له ئاينى خۆمان ده كه ين به گوێره ى ده قه شه رعيه كان و فه رمووده كانه . پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ته نها بۆى باسى دوو چه ژن كردووين كاتێك پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) چوو بۆ شارى مه دينه بينى خه ڵكه كه دوو ڕۆژيان هه بوو كه ياريان تێدا ده كرد و خۆشيان تێدا ده رده بڕى ، پێغه مبه رى خواش (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى (إِنَّ اللَّهَ قَدْ أَبْدَلَكُمْ بِهِمَا خَيْرًا مِنْهُمَا يَوْمَ الْأَضْحَى وَيَوْمَ الْفِطْرِ) رواه النسائي .،
واته : خواى گه وره ئه م دوو ڕۆژه ى بۆ گۆڕين به دوو ڕۆژى زۆر له و دوو ڕۆژه خێرتر و باشتر ئه ويش چه ژنى ڕه مه زان
و
قوربانن وه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى به ئيمامى ئه بو به كرى (ێا أَبَا بَكْرٍ إِنَّ لِكُلِّ قَوْمٍ عِيدًا ۆهَژَا عِيدُنَا) رواه البخارى ومسلم . ، واته : فه رمووى به ڕاستى هه موو قه ومێك جه ژنى تايبه تى خۆى هه يه ئه مه ش جه ژنى ئێمه يه ئه م ڕۆژه ش جه ژنى ڕه مه زان بوو، كه واته پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) دوو جه ژنى بۆ ديارى كردووين له غه يرى ئه م دوو جه ژنه هيچ شتێكى ترمان نييه به ناوى جه ژن وه كو جه ژنى سه رى ساڵ و جه ژنى له دايك بوون و جه ژنى سه رى ساڵى كۆچى و جه ژنى نه ورۆز و جه ژنى خۆشه ويستى ، وه چه ندان ڕۆژى تر كه ئه مڕۆ موسڵمانان ده يكه ن به جه ژن و خۆشى و شادى تێدا ده ر ده بڕن كه هيچى له ئيسلامدا جێگه يان نابێته وه ، به تايبه ت جه ژنى خۆشه ويستى ڤاڵنتاين.
كه چه ندين شتى تێدايه ته ئكيد له حه ڕام بوون و قه ده غه كردنى ده كات وه كو :

1 – گوزارشت له خۆشه ويستى خواى بت په رسته كان ده كات به ناوى (باسم الالهة الام).

2 – ئه م يادو جه ژنه يه لاى ڕۆمانيه كان په يوه سته به چه ندين شتى ئه فسانه يى كه ناچێته عه قلى مرۆڤه وه .

3 – له م ڕۆژه دا ڕۆمانيه كان قوربانيان ده كرد بۆ خواكانيان كه له به رد تاشيبويان و بت بوون. كه به ڕاستى ئه م شتانه سه ر ده كێشێ بۆ شرك و كوفر هه ر كه سێك له حه قيقه تى ڤاڵنتاين تێگه يشتبێى و بۆى ڕوونكرابێته وه ، وه خواى گه وره ده فه رمووێت (إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدِ افْتَرَى إِثْمًا عَظِيمًا)
النساء 48
واته : به ڕاستى خواى گه وره له كه سێك خۆش نابێت كه هاوه ڵ شه ريك بۆ خوا بڕيار بدات، وه له وانه ش خۆش ده بێت كه شتانێك ئه نجام ده ده ن كه له خوار شركه بۆئه و كه سه ى كه ويستى لێبێت. ئيبن و ته يميه (ڕه حمه تى خواى گه وره ى لێبێت) ده فه رمووێت جه ژنه كان له و تايبه ت مه نديانه ن كه ئاينه كان له يه كترى پێ جيا ده كرێنه وه ، وه دياريشه كه ئه م جه ژنه يه هيچ پێگه يه كى له شه ريعه تى ئيسلامدا نييه ، به ڵكو جه ژنێك بووه له سه ره تادا هى ڕۆمانيه بت په رسته كان بووه پاشان گواستراوه ته وه بۆ لاى نه صرانيه به نده په رسته كان، ئه ى موسڵمان وريابه ئه م ڕۆژه نه كه ى به جه ژن و خۆشى تێدا بگێڕيت و گوڵ به ديارى بۆ هاوڕێكانت بنێريت ، به تايبه تى ئافره تان زۆر گرنگى به م ڕۆژه ده دن و خۆيان تێدا ده گۆڕن و جلى ته سك و ته نك و كورت له به ر ده كه ن گوڵێكيان به ده سته وه يه له به ر چاوى باوكيان ده رده چن بۆ قوتابخانه و بازاڕ و ماڵه كان بۆ ئه وه ى بيده ن به هاوڕێ كچه كانيان يان بيده ن به كوڕان. باوكه كانيشيان لێيان بێ ده نگ ده بن ، زۆر به داخه وه كه به م شێوه يه مناڵ
په روه رده بكرێت كه شه رم له هيچ كه س نه كات وه پشتى كردووه له دينه كه ى خۆى و هيچى لێ نازانێت ، خواى گه وره ده فه رمووێت ( وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآَخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ)
آل عمران 85 واته : ئه وه ى له غه يرى ڕێبازى ئيسلام په يڕه و بكات و له سه رى بڕوات لێى وه رناگيرێى و له ڕۆژى قيامه ت له خه ساره تمه ندان دايه و هيچى پێ نييه .

ئه م لاسايى كردنوه يه بۆ چى ؟؟!!

به داخه وه موسڵمان ئه مڕۆ گيرۆده ى ده ستى دوژمنانى بووه و ئاگادارى خۆشى نييه ، يه كێك له و شتانه لاسايى كردنه وه يانه له هه موو شتێكدا كه هه رچى ئه وان بيڵێن و بيكه ن ئێمه ش وه ك ئه وان ده يكه ين كه هه ر شتێك ئه وان له به رى بكه ن ئێمه ش لاساييان ده كه ينه وه ، ئه مه ش ڕاستيه تى فه رمووده ى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده رده خات كه فه رموويه تى (لَتَتّبِعُنّ سَنَنَ الّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ. شِبْراً بِشِبْرٍ، وَذِرَاعاً بِذِرَاعٍ. حَتّىَ لَوْ دَخَلُوا جُحْرِ ضَب لتّبَعْتُمُوهُمْ” قُلْنَا: يَا رَسُولَ اللّهِ آلْيَهُودُ وَالنّصَارَىَ؟ قَالَ “فَمَنْ؟) رواه البخارى ومسلم . ، واته : ئێوه ى موسڵمانان شوێن ڕێبازى ئوممه تانى پێش خۆتان ده كه ون بست به بست و باڵ به باڵ ئه گه ر بێت و ئه وان بچنه ناو كونى بزن مژه كێكه وه ئێوه ش شوێنيان ده كه ون هاوه ڵان فه رموويان مه به ستت پێ گاور و جوله كه كانه فه رمووى ئه ى مه به ستم كێيه ئه گه ر ئه وان نه بن. بۆيه ده بێت زۆر وريا بين له لاسايى كردنه وه ى گاور و جوله كه كان وه شوێن ڕێباز و مه نهه جه كه يان نه كه وين. ئێمه هه موو ڕۆژێك به لايه نى كه م 17 جار ده ڵێين (اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ
صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ) واته : ئه ى په روه رديگار ڕێگاى ڕاستم نيشان بده ڕێگاى ئه و كه سانه ى كه تۆ نيعمه تت به سه ردا ڕشتوون ، وه نه شمان گێڕى بۆ سه ر ڕێبازى ئه وانه ى كه لێيان توڕه ى كه (جوله كه كانن) وه نه شمان گێڕى بۆ سه ر ڕێبازى ئه وانه ى كه ڕێگاى ڕاستيان ون كردووه و گومڕان كه (نةصرانيةكانن) . جا كه سێك دوعا بكات كه خواى گه وره نه يگێڕێت له جوله كه و نه صرانيه كان له و لاشه وه بچێته ئاهه نگ و بۆنه كانيانه وه وه له جه ژنه كانيان به شدارى بكات ئه مه دوو شتى له يه كتر جياوازن، ئه م خۆ شوبهاندنه به وانه كارێكى زۆر ترسناكه و هه ڕه شه يه كى توندى له سه ره كه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى
(مَنْ تَشَبَّهَ بِقَوْمٍ فَهُوَ مِنْهُمْ) ابو داود وصححه الالبانى .، واته : هه ر كه سێك خۆى بشوبهێنێت و لاسايى هه ر قه ومێك بكاته وه ئه وا ئه و له وان حيساب ده كرێت. ئه گه ر سه يرى قوڕئان بكه ين ئه وه خواى گه وره هه ڕه شه يه كى زۆر توند له پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده كات و ده فه رمووێ (وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُمْ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ إِنَّكَ إِذًا لَمِنَ الظَّالِمِينَ) البقرة 145 واته : ئه ى محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه گه ر تۆ شوێن هه واو ئاره زووه كانى ئه وان بكه وى له دواى ئه و زانينه ى كه بۆت هاتووه كه بريتييه له وه حى خواى گه وره به ڕاستى تۆ له سته م كاران ده بيت. وه هه روه ها خواى گه وره ده فه رمووێت (وَالَّذِينَ لَا يَشْهَدُونَ الزُّورَ) الفرقان 72 ڕه بيعه ى كوڕى ئه نه س ده فه رمووێ مه به ست له م ئايه ته كه ئيمانداران ئاماده ى نابن جه ژنى گاورو خاچ په رستانه ، بۆيه ده بێت ئێمه ى موسڵمان خۆمان بپارێزين له هه ر شتێك كه خواو پێغه مبه ره كه ى (صلی الله علیه وسلم)
قه ده غه ى كردووه لێمان وه ماڵ و مناڵيشمان ئاگادار بكه ينه وه و بيانپارێزين ئه وه ش كه ئه مرى خواى گه وره يه كه ده فه رمووێت
(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ) التحريم 6
واته : خۆتان و ماڵ و مناڵتان بپارێزن له ئاگرێك كه سونه ته مه نيه كى بريتييه له مرۆڤ و به رد.

ــ
له كۆتاييدا ــ

داواكارم له هه موو موسڵمانێك كه ڕێگرى بكات له م تاوانه گه وره يه كه ئه مه ش واجبى سه رشانى هه موو لايه كمانه ، پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده فه رمووێت (مَنْ رَأَى مِنْكُمْ مُنْكَرًا فَلْيُغَيِّرْهُ بِيَدِهِ)
رواه مسلم
واته : هه ر يه كێك له ئێوه خراپه يه ك و تاوانێكى بينى با نه يهێڵێت و له ناوى ببات ، بۆيه به ر له هاتنى ( 14-2 )ى
هه موو ساڵێك پێويسته له سه ر مامۆستايانى ئايينى له ڕێگه ى مينبه ره كانيانه وه خه ڵكى لێوه ئاگادار بكه نه وه ، وه به هه مان شێوه مامۆستايانى قوتابخانه و كۆلێژ و په يمانگاكان قوتابيان ئاگادار بكه نه وه له نادروستيه تى ئه م كاره نه ك يارمه تيان بده ن
و هانيان بده ن هه روه ها له ڕاگه ياندنيش ده بێت باسى ڕاستيه تى ئه م ڕۆژه بكرێت و ترسناكيه تى بۆ خه ڵك باس بكرێت ، نه ك ته نها وه كو هه واڵ خوێنده نه وه ته نها باسيئه وه ده كه ن كه ڕۆژى 14-2 بريتييه له ڕۆژى خۆشه ويستى و گوڵێكى سور بخرێته سه ر شاشه ى تيڤيه كان. وه له هه موو كه سيش له پێشتر ده بێت دايك و باوك و برا گه وره كان مناڵان و گه نج و لاوه كان ئاگادار بكه نه وه و قه ده غه ى ئه م كاره نا شه رعيه يان لێ بكه ن .

وآخر دعوانا ان الحمدلله رب العالمين …..

ئامادکرنی مامۆستا سالار چۆمانی


About The Author

Number of Entries : 67

Mamosta Mahde

© 2013 القالب مقدم اهداء من تطوير ويب سايت عرب

Visit Us On TwitterVisit Us On FacebookVisit Us On Google PlusVisit Us On PinterestVisit Us On YoutubeCheck Our Feed
Free Web Hosting