ئه‌مانه‌ له‌گه‌وره‌ترين تاوانه‌كانى زمانن ..!!

مرۆڤى خواناس وموسڵمان قسه‌ كه‌م ده‌كات , زانابێت به‌پێى پێويست قسه‌ ده‌كات , زاناش نه‌بێت گوێ ئه‌گرێت زۆر زياتر له‌وه‌ى كه‌ئه‌يبيستێت..ئه‌زانێت قسه‌ى دونيايى ساده‌يه‌ و زۆرجار سودێكى ئه‌وتۆى نييه‌ ، وه‌ئه‌شزانێت قسه‌كردن له‌دين دا به‌بێ عيلم وبوونى زانست به‌قورئان وسونه‌تى صه‌حيحى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ڕێگايه‌كه‌ خۆى وون ده‌كات و خه‌ڵكيش به‌هه‌مان شێوه‌..

بۆيه‌ نرخى ئه‌و ئه‌ندامه‌ ،ئه‌و نيعمه‌ته‌ ئه‌زانێت كه‌خواى گه‌وره‌ پێى به‌خشيوه‌ ,,ئه‌وه‌تا خواى گه‌وره‌ وه‌ك نيعمه‌تێكى گه‌وره‌ باسى ده‌كات و ئه‌فه‌رموێت{أَلَمْ نَجْعَلْ لَهُ عَيْنَيْنِ وَلِسَاناً وَشَفَتَيْنِ} [البلد:8-9] ئايا ئێمه‌ دوو چاو و زمانێك و دوو لێومان پێنه‌داون..؟ ..بۆيه‌ نرخى ئه‌م ئه‌ندامه‌ له‌لاى كه‌سێكه‌ كه‌ لێى بێ به‌شه‌ (لاڵ )…

زمان ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ بۆى كه‌ هۆكارێكه‌ (ئامێرێكه‌) كه‌ هه‌موو خۆشى و خۆشبه‌ختى يه‌كى دونيا و دوا ڕۆژى پێوه‌به‌نده‌ له‌هه‌مان كاتيشدا به‌دبه‌ختى و ناخۆشى هه‌ردوو دونياشى پێوه‌به‌نده‌ ،ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ئه‌فه‌رموێت  «…لاشه‌ به‌ زمان ده‌ڵێت له‌خوا بترسه‌ ده‌رباره‌مان ، چونكه‌ ئێمه‌ به‌تۆوه‌ به‌ندين، ئه‌گه‌ر ڕاست بيت ئێمه‌ش ڕاست وسه‌لامه‌ت ده‌بين، وه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌  ».الترمذي (2407) .

هه‌ندێك له‌گه‌وره‌ترين وترسناكترين تاوانه‌كانى زمان…

 «1». ووتنى قسه‌يه‌ك كه‌ هاوبه‌ش بڕياردان بێت بۆ خواى تاك و بێ هاوبه‌ش..براى موسڵمان ،خوشكى به‌ڕێز گه‌وره‌ترين تاوان له‌سه‌ر ڕووى زه‌وى دا هاوبه‌ش بڕياردانه‌ بۆ خواى گه‌وره‌ى تاك وته‌نها..ئه‌ويش به‌وه‌ ئه‌بێت كه‌ عيباده‌ت (په‌رستن ) بۆ غه‌يرى خواى گه‌وره‌ ئه‌نجام بده‌ى ياخود له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌دا غه‌يرى خواش هاوبه‌ش و به‌شداربن تيايدا ئيتر عيباده‌ته‌كه‌ (په‌رستنه‌كه‌)هه‌ر عيباده‌تێك بێت…

بۆنمونه‌ سوێند خواردن به‌خواى گه‌وره‌ عيباده‌ته‌ و په‌رستن ئه‌نجامدانه‌ بۆى چونكه‌ گه‌وره‌يى سوێندپێخوارى تێدا ده‌رده‌كه‌وێت (كه‌خواى گه‌وره‌يه‌)..بۆيه‌ ئه‌نجامدانى ئه‌م په‌رستنه‌ بۆ غه‌يرى خواى گه‌وره‌ هاوبه‌ش بڕياردانه‌ (واته‌ شيركه‌) و له‌ تاوانى دزى وكوشتن و ئازاردانى دايك وباوك و داوێن پيسى و…هه‌موو گه‌وره‌تره‌…بۆنمونه‌ وتنى به‌شه‌ره‌فم، به‌گيانى هه‌ردووكمان ، به‌برايه‌تيمان ،به‌سه‌رى باوكم ، به‌سه‌رى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) (سوێندخواردن به‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) دروست نييه‌ و هاوبه‌ش بڕياردانه‌)، به‌كه‌عبه‌ يان به‌ماڵى خوا (هاوبه‌ش بڕياردانه‌ و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  نه‌هى لێ كردووين) ,يان….كه‌واته‌ سوێند خواردن به‌هه‌ر شێتك جگه‌ له‌ سوێندخواردن به‌ خواى گه‌وره‌ و قورئان ئه‌وا هاوبه‌ش بڕياردانه‌ و ده‌بێت زۆر ورياى بين ..سه‌يركه‌ پێغه‌مبه‌ره‌ى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) چى ئه‌فه‌رموێت  « من حلف بغير الله فقد أشرك ».أخرجه أحمد والترمذي والحاكم .واته‌ هه‌ركه‌سێك سوێند به‌غه‌يرى خوا ( ئيتر هه‌ركه‌سێك يان هه‌ر شتێك بێت) بخوات ئه‌وا هاوبه‌شى بۆخوا بڕيارداوه‌..

 «2».جنێودان ، قسه‌ى ناشيرين ، ده‌م پيسى ، به‌خه‌ڵك ڕابواردن……هتد…پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ئه‌فه‌رموێت  «ليس المؤمن بالطعان ولا اللعان ولا الفاحش ولا البذى». الأدب المفرد – (ج 1 / ص 116) واته‌ بڕوادار تانه‌ده‌ر نييه‌ ، له‌عنه‌تكه‌ر نييه‌ ، قسه‌ى ناشيرين ناكات ، وه‌ ده‌م پيس نييه‌…..جنێودان و قسه‌ى ناشيرين و ده‌م پيسى سيفاتى كه‌سى بێ ده‌سه‌ڵات و لاوازن..نه‌ك بڕوادارى ژير و له‌خواترس..

 «3».ووتنى كوفر و كوفركردن ..ئه‌مه‌ هه‌ر به‌ناوه‌كه‌يدا دياره‌ كوفره‌ و مرۆڤ له‌دينى ئيسلام ده‌رده‌كات و بێ باوه‌ڕ ده‌بێت پێى…بۆنمونه‌ كوفركردن وجنێودان به‌خوا ..به‌ قورئان .. به‌ نوێژكردن …به‌ڕۆژوو .. به‌..هه‌ر سونه‌تێكى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) …به‌….ياخود گاڵته‌كردن وڕابواردن به‌ خوا…به‌ قورئان …به‌ واجباته‌كان…به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) …به‌ …هه‌موو ئه‌مانه‌ مرۆڤ له‌دينى ئيسلام ده‌رده‌كه‌ن و به‌موسڵمان ناژمێردرێت….

«4».ووتنى هه‌ندێك بيدعه‌و شتى داهێنراو له‌ديندا كه‌ تياياندا هه‌يه‌ يان هاوبه‌ش بڕياردانه‌، يان تاوانێكى گه‌وره‌يه‌، يان هه‌ر داهێنراوێكه‌ و له‌دواى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  و هاوه‌ڵانى دروست بووه‌…كه‌واته‌ ورياى شتى داهێنراوبه‌ له‌ديندا چونكه‌ شيرينترينه‌كه‌يان زۆر تاڵه‌… چه‌ندين تاوانى ترى گه‌وره‌ى وه‌ك غه‌يبه‌ت كردن ،بوهتان كردن ، درۆكردن….چه‌ندانى تريش… په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت [دوومه‌لائيكه‌ كردوه‌كانتان ئه‌پارێزن..دوو ڕێزدارن كرده‌وه‌ و گوفتاره‌كانتان ئه‌نوسن] الانفطار: 9-11.

ئاماده‌کردنی ئه‌ندازيار  : ناودار  صابير  

 


About The Author

Number of Entries : 67

Mamosta Mahde

© 2013 القالب مقدم اهداء من تطوير ويب سايت عرب

Visit Us On TwitterVisit Us On FacebookVisit Us On Google PlusVisit Us On PinterestVisit Us On YoutubeCheck Our Feed
Free Web Hosting