مافى دايك و باوك
دايك وباوك بونيادنه‌ر وئه‌ندازيارى كۆمه‌ڵگه‌ن..بۆيه خواى گه‌وره ڕێزێكى تايبه‌تى لێناون و ئه‌و كه‌سانه‌ش ڕێزدار ده‌كات كه ڕێزيان لێ ده‌گرێت ، هه‌ر بۆيه خواى گه‌وره فه‌رمانمان پێ ده‌كات كه به‌رامبه‌ريان باش بين وچاكه‌يان له‌گه‌ڵدا بكه‌ين تاوه‌كو خێزان باش و ئارام و كۆمه‌ڵگه‌ش هێمن و به‌خته‌وه‌ر بێت..
پێويسته له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك كه سنوورى زێڕينى ڕێز و خۆشه‌ويستى دايك وباوك نه‌شكێنێت ومافه‌كانيان پشت گوێ نه‌خات….خواى په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترين ماف دا (كه مافى په‌رستن وعه‌بدايه‌تى كردنه بۆخۆى به‌تاك وته‌نها ) باسى مافى دايك و باوك ده‌كات و ئه‌فه‌رموێت {وَقَضَى رَبُّكَ أَلاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا }الإسرا‌ء/23-24….هه‌روه‌ك خواى گه‌وره به ميلله‌تانى پێش ئيسلاميشى ڕاگه‌ياندووه و واجب كردووه كه به‌ته‌نها بيپه‌رستن و پاشان چاكه كار بن له‌گه‌ڵ دايك و باوكياندا…بۆيه ئه‌فه‌رمووێت :{وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَ بَنِي إِسْرَائِيلَ لاَ تَعْبُدُونَ إِلاَّ اللّهَ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَاناً }البقرة 83…..
وه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) ئه‌فه‌رموێت «ألا أنبئكم بأكبر الكبائر ؟ (ثلاثا) الشرك بالله ،وعقوق الوالدين».البخاري ( 2654 )، ومسلم ( 87 )..ئايا هه‌واڵى گوناهه هه‌ره گه‌وره‌كانتان پێ ڕابگه‌يه‌نم ؟سێ جار ئه‌م قسه‌يه‌ى ئه‌وته‌وه. خۆى فه‌رمووى بريتين له هاوبه‌ش بڕياردان بۆ خواى گه‌وره ( هاوبه‌ش بڕياردان =شيرك گه‌وره‌ترين تاوانه له‌سه‌ر ڕووى زه‌ويدا) ،وه ئازاردانى دايك وباوك…
ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك :- مرۆڤ پێوسته گوێڕايه‌ڵى دايك و باوكى بكات تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى كه گوێڕايه‌ڵييه‌كه‌ى بۆ دايك و باوكى له‌شتى خراپه‌دا نه‌بێت …واته نابێت گوێڕايه‌ڵيان بكه‌يت له‌شتى خراپه‌دا..بۆنموونه ..دايك وباوكت بڵێن مه‌چۆ بۆ مزگه‌وت ، فڵانه خه‌ير وچاكه مه‌كه ، يان به كچه‌كه‌ى بڵێت سه‌رپۆش مه‌كه ، يان …. چونكه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) ئه‌فه‌رموێت « لا طاعة لمخلوقٍ في معصية الله إنما الطاعة في المعروف ». الجمع بين الصحيحين البخاري ومسلم – (ج 1 / ص 79)..واته گوێڕايه‌ڵى نييه بۆ هيچ دروستكراوێك له‌سه‌رپێچى كردنى خواى گه‌وره‌دا ، گوێڕايه‌ڵى ته‌نها له چاكه‌دا هه‌يه…
ئاماده‌کردنی هه‌ردى طارق كۆلیژی. پزيشكى