خوشکی به ڕێزم…. چی ڕێگریت ده کات له باڵا پۆشیت ؟


~~~~~~~~~~~~

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمد لله وحده والصلاة والسلام على عبده ورسوله نبينا محمد واله وصحبه.

بێگومان شه ريعه تى ئيسلام شه ريعه تى هه مه لايه نه يه و هه موو بواره كانى ژيان ده گرێته وه و هيچ لايه نێكى فه رامۆش نه كردووه و هه ر له بچوكترين شت تاوه ك گه وره ترين شت كه بگونجێت بۆ هه موو كات و شوێن و چينه كانى كۆمه ڵگه به نێرو مێ يه وه ، يه كێك له و باسانه ى كه خواى گه وره زۆر گرنگى پێ داوه بريتى يه له مافه كانى ئافره ت هه ر له ژيان و ميراتى و شوكردن و خووڕه وشت و پۆشينى جل و به رگ و دايكايه تى و…….هتد

جا لێره وه ئه وه ى مه به ستمانه له م په يامه وه بيگه يه نين به هه موو موسڵمانێكى حه ق ويست ئه وه يه كه به ڕاستى خواى گه وره زۆر گرنگى داوه به پۆشاكى ئافره تى موسوڵمان و جه ختيش له سه ر ئه وه ده كات كه پێويسته ئافره تى موسڵمان هه موو لاشه ى دابپۆشێت، چونكه خواى گه وره خۆى كه دروست كه رى مرۆڤه كانه ده زانێت كه له شى ئافره ت چه ند كاريگه رى هه يه له سه ر پياو، هه ر بۆيه له م ڕووه وه يه كه دوژمنانى ئيسلام هه ستيان به م خاڵه كردووه و يه كێك له و چه كانه ى كه به كاريان هێناوه له دژى موسڵمان بريتى يه
له بانگه شه كردنى ڕووتى و سفوورى ئافره ت، كه واته خوشكى به ڕێزم باڵاپۆشى چقڵى چاووى دوژمنانى ئيسلام و موسڵمانه و هۆكارێكى سه ره كيشه بۆ پاراستى كۆمه ڵگه له به دڕه وشتى و خراپه كارى و ئابڕوو چوون، چونكه به ڕاستى ئێوه بناغه ى كۆمه ڵگه ن و كۆمه ڵگه يش به ئێوه وه به نده جا ئه گه ر به ڕێزت په يوه ست بووى به حيجاب و پۆشاكى شه رعى ئه وا خۆت له تووڕه يى خواى گه وره ده پارێزيت، وه ئه گه ر به پێچه وانه وه بوويت ئه وا يه كێكى له وانه ى كه به ر توڕه يى خواى گه وره ده كه ويت په نا به خوا، بۆيه ئه وه ى له م بابه ته دا ده يخوێنيته وه كۆمه ڵێك پرسيارن ئاراسته ى چه ند خوشكێك كراوه سه باره ت به وه ى: (ڕێگره كانى به رده م باڵا پۆشيت چين؟).

جابۆيه خواى گه وره باڵا پۆشى له سه ر ئافره تان فه رز كردووه و تۆيش ئه گه ر ده ته وێت شوێنكه وته ى خێزانه كانى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) بيت ئه وا ده بێت جل و پۆشاكه كه ت به وێنه ى جل و پۆشاكه كه ى ئه وان بێت، هه روه ها هۆى حيجاب نه كردنى ئافره تان ده گه ڕێته وه بۆ چه ند عوزرو بيانوويه ك كه ئه مه ش له ئه نجامى ئه و پرسياره ى ئاراسته ى چه ند ئافره تێك كراوه ده ركه وت چه ند بيانوويه كيان هه بوو زۆر لاوازو وه رنه گيراو، كه واته خوشكى به رێزم له وانه يه بيانووه كانى تۆش يه كێك بێت له م بيانووانه :

پ/ ئه و هۆكارانه چين كه ناهێڵن ببيت به (حجاب) باڵا پۆش؟

بيانووى يه كه م: يه كێك له و ئافره تانه ووتى: من هێشتا قه ناعه تم به حجاب

نى يه . ئێمه ش دوو پرسيار له و خوشكه ده كه ين:

1- ئايا تۆ له بنه ڕه تدا قه ناعه تت به ئيسلام هه يه و باوه ڕى پێ ده كه يت؟ بێگومان له وه ڵامدا ده ڵێت: به ڵێ، (أشهد أن لا إله إلا ألله وأشهد أن محمداً رسول الله) كه ئه مه ش قه ناعه ته به دينى ئيسلام وبه مه ش حسابى موسڵمانت بۆ ده كرێت، واته : ياساكانى ئيسلامت به دڵنيايى يه وه وه رگرتووه و به به رنامه ى ژيانى خۆشتى ده زانى.

2- ئه ى ئايا باڵا پۆش له ئيسلامدا فه رز نى يه ؟ لێره شدا ئه گه ر خۆى وێڵا نه كات وله ته واوى ڕاستى يه كان پشت هه ڵنه كات ده ڵێت: به ڵێ . ده ى كه واته ئه و خوايه ى كه تۆ باوه ڕت پێى هێناوه و به خواى خۆتى ده زانى وئه و پێغه مبه ره ى (صلی الله علیه وسلم) كه دانى پێدا ده نێيت و به ڕاستى ده زانيت هه ر ئه ويش فه رمانت پێ ده كات به باڵا پۆشى، جا لێره وه ئايا ده بێت باوه ڕت به خواو پێغه مبه ره كه ى(صلی الله علیه وسلم) و به رنامه كه ى هه بێت، به ڵام فه رمانه كانيشى پشت گوێ بخه يت و كارى پێ نه كه يت له كاتێكدا ئه گه ر پێچه وانه ى قسه كه ى خۆت بيت ئه وا ئه م فه رمووده يه ى خواى گه وره ناتگرێته وه كه ده فه رمێت:
(إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ الْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَنْ يَقُولُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ) [النور: 51]. واته : گوفتارى باوه ڕداران كاتێك بانگ ده كرێت بۆ لاى خواو پێغه مبه ره كه ى(صلی الله علیه وسلم) تا فه رمانڕه واى بكات له نێوانياندا ته نها ئه وه يه كه ده ڵێن: بيستمان و گوێڕايه ڵين بۆ هه موو فه رمانێكى شه رع، وه هه ر ئه وانه شن كه سه رفرازوو سه ركه وتوون.

بيانووى دووه م: ئافره تێكى تر ووتى: له وڵاته كه م ئاوو هه وا گه رمه و ناتوانم حيجاب بكه م؟

ئێمه ش له وه ڵامدا به و ئافره ته و نمونه ى ئه و ئافره ته ده ڵێين: خوشكى به ڕێز ئايا گه رماى دونياو گه رماى تيشكى خۆر گه رمتره يان گه رماو هه ڵاوى ئاگرى دۆزه خ؟ وه ك خواى گه وره ده فه رمێت: ( قُلْ نَارُ جَهَنَّمَ أَشَدُّ حَرًّا لَوْ كَانُوا يَفْقَهُونَ) [التوبة: 81].
واته : ئه ى محمد(صلی الله علیه وسلم) پێيان بڵێ ئاگرى دۆزه خ زۆر گه رمتره ئه گه ر تێبگه ن و بيرو هۆشيان بخه نه كار.


كه واته چۆن گه رمى ووڵاته كه ت وه ك ئاگرى دۆزه خه ؟!.

بۆيه بزانه ئه وه ته نها شه يتان تۆى له خشته بردووه و هه ڵى خه ڵه تاندووى وكه وتويته ته داوى يه وه و به بيانووى ئه وه ى له گه رماى لاوازى دونياوه بتگوێزێته وه بۆ گه رماى به تين و بڵێسه دارى دۆزه خ، وه بزانه خوشكى به ڕێز ژيانى دونيا ته نها گه رماى هاوين و ساردى زستان نى يه ، به ڵكو ئه ى چى ده ڵێى بۆ وه رزه كانى تر؟! بۆيه پێويسته خۆشى دونياو ڕازاوه كه ى بكه يته قوربانى ڕزگار بوون له گه رماى دۆزه خ.
خواى گه وره يش ده فه رمێت: ( لَا يَذُوقُونَ فِيهَا بَرْدًا وَلَا شَرَابًا إِلَّا حَمِيمًا وَغَسَّاقًا) [النبأ: 24-25]. واته : له دۆزه خدا هيچ فێنكى
و خواردنێك ناچێژن جگه له ئاوى كوڵاو و كێم و زوخاو.

بيانووى سێيه م: يه كێكى تر له و ئافره تانه له وه ڵامى ئه و پرسياره دا ووتى: من قه ناعه تم به واجب بوونى حيجاب هه يه به ڵام دايكم ڕێگريم لێ ده كات، وه ئه گه ر بێ فه رمانى دايكيشم بكه م ئه وا دۆزه خ جێگه مه .

بۆ وه ڵامى ئه م خوشكه ش ده ڵێين: به ڕێزه كه م ئاگادارو وشيار به ڕاسته دايك و باوكت ڕێزى خۆيان هه يه و به تايبه تيش دايك، به ڵام له كاتێكدا ئه وان هانت بده ن بۆ سه رپێچى خوا ئه وا له و كاته دا به گوێ كردنيان دروست نى يه و ڕێى پێ نه دراوه چونكه پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده فه رمێت: (لا طاعة لمخلوق في معصية الخالق) (صحيح الجامع الصغير، رقم: 7520). واته : گوێڕايه ڵى هيچ دروست كراوێكى خوا ناكرێت له شتێكدا كه ياخى بوونى خواى تێدا بێت.

به ڵێ ڕاسته خواى گه وره ڕێزى دايك و باوكى گرتووه و ده فه رمێت: (وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلَا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا) [النساء: 36]. واته : ئه ى خه ڵكينه ته نها خوا بپه رستن و هيچ جۆره هاوه ڵێكى بۆ په يدا مه كه ن و چاكه كار بن له گه ڵ دايك و باوكتاندا، به ڵام له كاتێكدا داواى سه رپێچى خوايان لێ كردى ئه وا:
(وَإِنْ جَاهَدَاكَ عَلى أَنْ تُشْرِكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ فَلَا تُطِعْهُمَا) [لقمان: 15]. واته : ئه گه ر دايك و باوكت كۆششيان له گه ڵت كرد تا به بێ هيچ به ڵگه يه ك و زانياری يه ك هاوه ڵ بۆ خوا بڕيار بده يت ئه وا به هيچ جۆرێك فه رمان به رداريان مه به وبه قسه شيان مه كه . ده ى كه واته چۆن گوێڕايه ڵى دايكت دروسته بۆ پشت گوێ خستنى فه رمانى خوايه ك كه خۆت و دايكيشتى له نه بوونه وه هێناوه ته بوون؟! له كاتێكدا خوا بانگت ده كات بۆ به هه شت و
دايكيشت دوورت ده خاته وه له به هه شت، كه واته فه رمانى كاميان جێ به جێ ده كه يت؟

بيانووى چواره م: خوشكێكى تر بيانووى ئه وه بوو كه ده ستيان ناڕوات تا پۆشاكێكى شه رعى له به ر بكات.

بۆ وه ڵامى ئه م پرسياره ش: ئه م خوشكه له دوو حاڵه ت به ده ر نى يه .

يه كه م: يان ڕاستگۆو دڵسۆزه .

دووه م: يان ڕاست ناكات و حيجابێكى گران به هاو به مۆدێل و ڕازاوه ى ده وێ، جارێ له خوشكى ڕاستگۆوه ده ست پێ ده كه ين.

به ڵێ له كاتێكدا تۆ ده زانى دروست نى يه بۆ ئافره تى موسڵمان به جل و پۆشاكى ناشه رعى يه وه بچێته ده ره وه ى ماڵ كه مه رجه كانى شه رعى يه تى تێدا نه بوو كه ئه ويش پێويسته له سه ر هه موو ئافره تێكى موسڵمان ئه وه بزانێت، ئه گه ر نا ئه وا با پرسيار له كه سێكى شاره زا بكات: (فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ) [النحل: 43]. واته : پرسيار بكه له كه سانى زيره ك و خاوه ن زانيارى له كاتێكدا كه خۆت نايزانى.
بۆيه لێره وه پێويسته خۆت يه كلا بكه يته وه و له شوێنكه وتنى شه يتانى سه رشۆڕ خۆت ڕزگار بكه و ئه وجا هه زاران خوشكى موسڵمان و برايانى ديندار هه ن كه ده ستى يارمه تيت بۆ درێژ ده كه ن و خواى گه وره يش ده فه رمێت:
(وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ) [الطلاق: 2-3]. واته : جا ئه وه ى له خوا بترسێت و پارێزگار بێت ئه وا خواى گه وره ده روى لێ ده كاته وه ، وه به شێوه يه ك رزق و رۆزى بۆ ده نێرێت كه حسابى بۆ نه كردبێت و خۆى په ى پێ نه بردبێت.


هه روه ها بۆ دووه م 
كه ئه مه يان به دواى مۆدێل و جوانيدا ده گه ڕێت كه ئه مه ش له دينى خواى گه وره دا زه م كراوه ، چونكه خواى گه وره ده فه رمێت:
(وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ) [النور: 31]. واته : با جوانى له ش و لارى خۆيان ده رنه خه ن به وه ى كه حيجاب ده پۆشن، چونكه حيكمه تى حيجاب ئه وه يه كه جوانى ئافره ت بشارێته وه و سه ره نجى پياوى پێ ڕانه كێشێ، به ڵام ئه گه ر خۆى ڕازانده وه و جوانى خۆى ده رخست ئه وا پێى ناوترێت باڵا پۆش، وه ئه وه ى خوا له سه رى فه رز كردووه جێ به جێ ى نه كردووه . هه روه ها به ڕاستى هه ڵه يه ئه گه ر وابزانرێت كه ڕێزو پله و پايه به خۆڕازاندنه وه و شتى جوانه وه يه له كاتێكدا چاولێ كه رى سه رده م پله ى هيچ كه سى به رز نه كردۆته وه ، به ڵكو پله ى به رزى تۆ به : (إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ)ة [الحجرات: 13]. واته : به ڕێزترينتان لاى خوا ئه وه تانه كه زياتر له خوا ده ترسێت و فه رمانه كانى جێ به جێ ده كات.

هه ر بۆيه پرسيار كرا له شێخى پايه به رز (محمد بن صالح العثيمين) ده رباره ى حيجاب و جوانكارى تێيدا؟ ئه ويش له وه ڵامدا فه رمووى: (ڕازاندنه وه ى جل و به رگى شه رعى بۆ ئافره تان به نه خش و جوانكارى دروست نى يه ، چونكه خواى گه وره ده رباره ى ئه و ئافره تانه ى كه پير بوون و به ته ماى شوكردنيش نه ماون چ جاى ئافره تێكى گه نج
ده فه رمێت:
(وَالْقَوَاعِدُ مِنَ النِّسَاءِ اللَّاتِي لَا يَرْجُونَ نِكَاحًا فَلَيْسَ عَلَيْهِنَّ جُنَاحٌ أَنْ يَضَعْنَ ثِيَابَهُنَّ غَيْرَ مُتَبَرِّجَاتٍ بِزِينَةٍ) [النور: 60]. واته : ئه و ئافره تانه ى كه پير بوون و به ته ماى شوكردن نه ماون ئه وا هيچيان له سه ر نى يه ئه گه ر روويان ده ربخه ن به مه رجێك له نج و لارى نه نوێنن له ڕۆيشتندا، وه جوانى به ئه نقه ست ده رنه خه ن) (توجيهات وفتاوى مهمة لنساء الأمة: ص7).

بيانوى پێنجه م: ئافره تێكى تر ووتى: ئه گه ر ببم به باڵا پۆش ده ترسم له ئاينده دا وازى لێ بهێنم كه زۆر ئافره تى وام بينيوه و وازيان هێناوه و بوونه به سفور.

له وه ڵامدا ده ڵێين: باشه ئه گه ر هه موو كه س وه كو تۆ بيرى بكردايه ته وه ئه وا وازى له هه موو دين ده هێناو ته نانه ت نوێژو ڕۆژوويشى واز لێ ده هێنا و ئه نجامى نه ده دا، چونكه ئه ترسا له وه ى ڕۆژێك وازى لێ بهێنێ…… به ڵام به ڕێزه كه م زۆر هه ڵه ى بزانه چۆن كه وتويته داوى شه يتانه وه و ڕاستى يه كانى لێ وون كردووى، له كاتێكدا خواى گه وره زۆر شاره زا تره له وه ى كه له دڵى تۆدا هه يه و هيدايه تى تۆش ته نها به ده ستى خوايه ، هه روه ها به رده وامى و دامه زراوى له سه ر كرداره كان خۆشه ويسترين شتن به لاى خواوه وه ك پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده فه رمێت:
(أحب الأعمال إلى الله أدومها وإن قل) (صحيح الجامع الصغير: 163). واته : خۆشه ويسترين كرده وه لاى خواى گه وره ئه وه يه به رده وام بيت له سه رى با كه ميش بێت. باشه ئه ى بۆچى له و هۆكارانه ناترسى و لێيان دوور ناكه ويته وه كه ئه و كه سانه ى به ره و داماڵينى حيجاب برد تاكو تۆش وات لێ نه يه ت، كه من پێم وايه پێچه وانه كه ى به كار بهێنى و به دواى ئه و هۆكارانه دا بگه ڕێى كه دامه زراوى و به رده واميت پێ ده به خشێت له سه ر دينى خوا له وانه ش: (قورئان خوێندن و
لێ وورد بوونه وه ى، زۆر دوعا كردن، زياد ياد كردنه وه ى مردن، هاوڕێيه تى ئافره تى چاك، وه رگرتنى ئامۆژگارى له كه سى چاك……).

وه ك خواى گه وره ده فه رمێت:
(وَلَوْ أَنَّهُمْ فَعَلُوا مَا يُوعَظُونَ بِهِ لَكَانَ خَيْرًا لَهُمْ وَأَشَدَّ تَثْبِيتًا) [النساء: 66]. واته : ئه گه ر ئه وانه به ڕاستى به گوێره ى ئامۆژگارى و فه رمانى ئێمه ڕه فتاريان بكردايه ئه وا چاكتر بوو بۆيان و دامه زراوترو چه سپاوتر ده بوون له سه ر حه ق و ڕاستى.

بيانووى شه شه م: يه كێكى تر له و ئافره تانه ووتى: پێم ده ڵێن ئه گه ر بێت و حيجاب له به ر بكه يت و ببيته باڵا پۆش ئه وا كه س تۆى ناوێت و هه رگيز شوو ناكه يت بۆيه منيش تا شوو نه كه م حيجاب ناكه م.

له وه ڵامى ئه م خوشكه شدا ده ڵێين: له ڕاستيدا ئه و پياوه ى كه تۆى ده وێت به مه رجى رووتى وسفورى ئه وا له خوا ياخى بووه و يه كێكه له به چكه كانى شه يتان، بۆيه تۆش زۆر له وه گه وره ترى كه شوو بكه يته يه كێك له بێچوه كانى شه يتان، چونكه ئه و پياوه شه ره فى تۆى پێ ناپارێزرێت و بيريش له پاشه ڕۆژى تۆ ناكاته وه ، بۆيه زانيارى به ڕێزيشته بنيات نانى خێزانێك له سه ر به خته وه رى و كامه رانى وخۆش گوزه رانى ئافره ت و پياوه ، كه ئه م به خته وه ری يه ش ته نها له ئيسلامدا هه يه و لاى ئه و جۆره پياوانه ده ست ناكه وێت، به وه ش كه حه وانه وه و جێ نشينگه ى ئه و خێزانه ش به يادى خواوه يه ، خواى گه وره ش ده فه رمێت: (وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى) [طه: 124]. واته : ئه و كه سه ى كه ڕوو وه ڕبگێڕێت له يادو به رنامه ى خوا وپشتى تێ بكات بێگومان بۆ ئه و كه سانه ژيانێكى ته نگ و تاڵيان بۆ هه يه و له ڕۆژى قيامه تيشدا به كوێرى حه شر ده كرێن.

جا بۆيه له ڕاستيدا پێكه وه نانى ژيانى هاوسه رى نيعمه تێكى خوايى يه و خواى گه وره يش بيه وێت ده يدات به هه ركه سێك كه خۆى ويستى لێ بێت، كه ئاشكراشه له ڕۆژگارى ئه مڕۆماندا چه ندان ئافره تى سفور گه ڕاونه ته وه باوه ش ئيسلامه پاكه كه ى خواو بۆيان ده ركه وتووه كه به خته وه رى ته نها له ژێر چه ترى ئه مدايه ، وه ئه گه ر ده يشڵێيت هه موو هيواو ئاواتم شوو كردنه به ڕووتى و سفورى به مه رجى ده گريت ئه وا بێگومان ئاواتى پاك و بێ گه رد به هۆكارى پيس و چه په ڵا نايه ته دى، كه واته چه ندان ئافره تى سفورو ڕووتيشمان بينى پرچى سپيان هۆنى ه وه .

بيانووى حه وته م: ئافره تێكى تر ووتى: بۆيه حيجاب ناپۆشم ده مه وێت ئه م ئايه ته ى خوا جێ به جێ بكه م كه ده فه رمێت:
(وَأَمَّا بِنِعْمَةِ رَبِّكَ فَحَدِّثْ) [الضحى: 11]. واته : باسى ئه و به خشش ونيعمه تانه بكه كه خواى گه وره پێى به خشيوى. خواى گه وره يش قژێكى ناسك و له ش و
لارێكى جوانى پێ داوم چۆن له خه ڵكى بشارمه وه ؟.

له وه ڵامى ئه م ئافره ته شدا ده ڵێين: ئه م خوشكه وا خۆى نيشان ده دا كه خه مخۆرى ئيسلامه وپابه ندى قورئان و فه رمووده به ڕێزه كانى پێغه مبه رى خوايه (صلی الله علیه وسلم) كه ئه و ئايه ته ده كاته به ڵگه . ئه ى باشه بۆ نايات ئه م ئايه ته ش بخوێنێته وه و له خۆيدا جێ به جێى بكات كه خواى گه وره ده فه رمێت:
(وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا)
[النور: 31]. واته : با جوانى وله ش
و لارى خۆيان به ده رنه خه ن ته نها ئه وه نده نه بێت كه شه رع بۆيانى داناوه .

يان له ئايه تێكى تردا ده فه رمێت: (يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلَابِيبِهِنَّ) [الأحزاب: 59].واته : با پۆشاكى ئافره تان هاودامان بێت و هه موو لاشه يان دابپۆشێت. كه واته ئه م قسه يه هه ڵبه ستراو وياسايه كى ئاره زووى خۆيه تى، به ڵام به پێچه وانه وه نيعمه تى خوا بۆ تۆ باڵا پۆشيه نه ك ڕووتى و سفورى، كه واته تۆ نيعمه تى خوا كه حيجابه ده يشاريته وه چونكه بريتى يه له ڕه وشت وپۆشاكى خێزانه كانى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)كه گه وره ترين و به ڕێزترين ديارى خوايه بۆ تۆو هه موو ئافره تێك، وه هۆكارێكى به رزيشه بۆ سه ربه رزى تۆو هه موو ئافره تان له دونياو له دواڕۆژدا.

بيانووى هه شته م: ئافره تێكى تر ووتى: من لاريم له وه نى يه كه باڵا پۆشى واجبێكى خواى گه وره يه به ڵام كاتێك حيجاب ده پۆشم كه خواى گه وره هيدايه تم بدات.

بۆ وه ڵامى ئه م ئافره ته ش ده ڵێين: ئايا ئه گه ر لێت بپرسين ئايا تۆ هيچ هه نگاوێكت ناوه بۆ هيدايه ت دانت؟ چونكه ده بێت ئه وه بزانيت خواى گه وره بۆ هه موو شتێك هۆكارێكى داناوه وه ك چۆن كه سێك كاتێك نه خۆش ده كه وێت پێويسته سه ردانى پزيشك بكات بۆ ئه وه ى ده رمانى بۆ دابنێت و بی خوات تا خوا شيفاى بۆ ده نێرێت، يان كه سێك بيه وێت سه فه ر بكات پێويسته هۆكارى سه ياره يان ته ياره به كاربهێنێت، ده ى خوشكى به ڕێز ئايا تۆ هيچ هۆكارێكت به كارهێناوه تا خواى گه وره هيدايه تت بدات؟ هه روه ك چۆن فه رزى كردووه له سه رت ڕوو بكه يته قيبله و ڕۆژانه له نوێژه كانتدا 17 جار بڵێى: (اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ) [الفاتحة: 6]. واته : خوايه ڕێنمونيم بكه بۆسه ر ڕێگا ڕاسته كه ى خۆت. يان ئايا به شدارى هيچ كۆڕو كۆبونه وه يه كى خوشكانى موسڵمانت كردووه يان به شدارى ده رس و ده وره كانى ئافره تان و وانه ى دينيت كردووه ؟ ئه گه ر نا ئيتر چۆن خواى گه وره هيدايه تت بدات؟! ئه ى نازانى ڕۆژێك دێت وته وبه وه رناگيرێت و
تۆش نازانيت ئه و ڕۆژه كه يه ده ى ئيتر بۆ فه رمانى خوا دوا ده خه ى: (فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ) [يونس: 32].واته : چى هه يه له دواى ئه م ڕاستيه وه جگه له گومڕايى.

بيانووى نۆيه م: يه كێكى تر له و ئافره تانه ووتى: من ئێستاكه بچوكم كاتى پۆشينى حيجابم نه هاتووه واته هێشتا گه نجم و به به رمه وه ماوه هه ركات گه وره بووم ئه وسا ده يپۆشم.

به ڕاستى ئه مه ش بيانوويه كى خۆهه ڵخه ڵه تێنه ره و يه كێكه له هۆكاره كانى له خشته بردنى مرۆڤه كان له لايه ن شه يتانى جن و مرۆڤه وه ، چونكه ئه ى خوشكى بێ ئاگا ئه ى نازانى (ملك الموت) ئاماده يه و هه ركات فه رمانى پێ بكرێت ئاگادارت ناكاته وه و هيچ مه جالت نادات؟ وه ئايا هيچ كه س په يمانى ئه وه ى پێ داوى كه تۆ به م زووانه نامريت و ته مه نت درێژ ده بێت؟! ئه ى نازانى خواى گه وره ده فه رمێت: (فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ) [الأعراف: 34]. واته : هه ركاتێك كۆتايى به ته مه نيان هات نه تاوێك دواده كه ون نه تاوێك پێش ده كه ون چونكه ئه جه ليان ديارى كراوه . به ڵێ به ڕاستى مردن واته : دابڕانى ڕوح له لاشه پچڕاندنى په يوه ندى مرۆڤـ و دونيا بێ گومان ده بێت هه موو كه س ئه و سه فه ره ئه نجام بدات بچوك بێت يان گه وره ، ده وڵه مه ند بێت يان هه ژار، ده سه ڵاتدار بێت يان بێ ده سه ڵات، ئه ى خوشكى به ڕێز: به ڕاستى سه فه ره كه دوورودرێژه تۆش گه شتيارى له م دونيايه دا، ئه ى هه ژارى بێ توێشوو ده ى بيهێنه به رچاوى خۆت ئه وا (ملك الموت) گه يشته سه رت وله پشت سه رت ده وه ستێت بۆ گيان كێشانت له و كاته دا سنگت ده ته قێ و ڕوحت ده كه وێته غه رغه ره ، زمان له ده متا ناگه ڕێت قسه قورس ده بێت به لاته وه ، چاوه كانت ده چنه پشتى سه رت و ده رگاى ته وبه يش داده خرێت، كه واته زوو په شيمان ببه وه تاوه كو ده رگاى ته وبه ت لێ دانه خراوه ، چونكه تۆ به چه كى ڕووتى و سفورى جه نگت له گه ڵ خوادا به رپا كردووه ، بۆيه دره نگه و بگه به كاروانى ئه و خوشكانه ى كه پێش تۆ كه وتوون، خواى گه وره ش ده فه رمێت:
(سَابِقُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا كَعَرْضِ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ)
[الحديد: 21].واته :پێشبڕكێ بكه ن بۆ لێخۆشبوونى خوايى و به هه شتێك كه پانايى يه كه ى وه ك پانايى ئاسمان و زه وى يه .

بيانووى ده يه م: كۆتا خوشك له وه ڵامى ئه و پرسياره دا ووتى: ئه ترسم له وه ى كه ئه گه ر پابه ندى حيجابى شه رعى ببم بمكه نه پاڵ حزب و كۆمه ڵێك و منيش ڕقم له حيزبايه تى يه .

له وه ڵامدا ده ڵێين: خوشكى به ڕێز واز له و بۆچونه بهێَنه و ئه و خه ياڵه ش له مێشكى خۆت ده ربكه ، چونكه كاتێك خواى گه وره فه رمانى كردووه به حيجاب كردووه ئه وا نه ك ناوى حيزب ئه وا هيچ جياوازی يه ك نه بووه له ده ربڕينى ئه و بۆچونه دا، بۆيه له ڕاستيدا له قورئانى پيرۆزدا ته نها دووكۆمه ڵ هه ن كه خواى گه وره باسى كردوون و ناويانى بردووه ئه وانيش (كۆمه ڵى شه يتان) و (كۆمه ڵى خوا) وه ك خواى گه وره ده فه رمێت:
(أَلَا إِنَّ حِزْبَ الشَّيْطَانِ هُمُ الْخَاسِرُونَ) (المجادلة: 19). واته : ئاگادارين بێگومان ده سته و تاقمى شه يتان له خه ساره ت مه ندى و زه ره ر مه نديدان.


كۆمه ڵى يه كه م: 
واته كۆمه ڵى شه يتان: ئه و كۆمه ڵه ى كه داروده سته كانى به رده وام خه ريكى بێ ئه مرى خوان هه ميشه ش له بڵاوكردنه وه ى خراپه و دووبه ره كى و تۆوى به ره ڵايدا ده ستێكى باڵايان هه يه .

هه روه ها كۆمه ڵى دووه م: بريتين له كۆمه ڵى خوا كه ئه وانه ن خواى گه وره و ميهره بان پشتيوانيانه و هه ميشه يارمه تيان ده دات بۆ هه موو كارێكى چاكه و خۆشيان ملكه چى فه رمانه كانى خوان و خۆيان به دوور ده گرن له سه رپێچى و شتى داهێنراوو دوور له ئيسلام.

كه واته : ئه گه ر به ڕێزت يه كێكى له و كه سانه ى حيجاب ده پۆشيت و خۆت به دوور ده گريت له بێ فه رمانى خواو هه ميشه خه ريكى كارى چاكه ى ئه وا (يه كێكى له كۆمه ڵى خوا) به ڵام به پێچه وانه وه ئه گه ر سفورو ڕووت بيت و له ش و لارى خۆت بۆ خه ڵكى بێگانه ده ر بخه يت ئه وا يه كێكى له و كه سانه ى كه سه رپێچى فه رمانى خوا و پێغه مبه رى خوات كردووه (صلی الله علیه وسلم) وه شايانى سزاى خواى گه وره يت له دونيا و دوا رۆژدا.

خوشكى به ڕێزم…. دڵنيابه باڵاپۆشى فه رمانى خوايه و په يوه ندى نى يه به هيچ شتێكه وه بۆيه نابێت له به ر لۆمه ى لۆمه كاران و خراپه ى بێ باوه ڕان پشت بكه يته فه رمانى خواو به ره و لاى شه يتان ڕابكه يت خواى گه وره يش ده فه رمێت: (فَفِرُّوا إِلَى اللَّهِ إِنِّي لَكُمْ مِنْهُ نَذِيرٌ مُبِينٌ) [الذاريات: 50]. واته : به په له و گورج و گۆڵ بن بۆ به جێهێنانى فه رمانه كانى خوا، دڵنياش بن من (محمد) (صلی الله علیه وسلم) ترسێنه رى ئاشكرام بۆتان. كه واته نوێژو ڕۆژوو بۆ كێ ئه نجام ده ده يت؟ ئه ى بۆچى ئه نجامى ده ده يت؟

وه ڵام: چونكه نوێژو ڕۆژوو بۆ خوا ئه نجام ده ده م، له به ر ئه وه ى فه رزى كردووه له سه رم، ده ى كه واته ئه و خوايه ى نوێژوو ڕۆژووى له سه رت فه رز كردووه هه ر ئه و خوايه شه حيجابى له سه رت فه رز كردووه .

بۆنى گوڵێك له كۆتاييدا:

ئه ى خوشكى به ڕێزم….. ئه ى ئه و كه سه ى خواى گه وره ڕێزى لێ ناوى
بۆچى خۆت بێ ڕێز كردووه و له بازاڕى شه يتاندا نمايش ده كه يت؟! ئايا ده زانيت به هه ر خۆ جوان كردن و ڕازاندنه وه يه ك دڵى هه ر گه نجێك بۆ لاى خۆت ڕاده كێشيت و بێگومانيش ده بيته هه ڵگرى كۆڵى تاوانى چه ندان كه سى تر، وه بيشزانه تۆ هه ر ڕۆژێك له ته مه نت ده ڕوات به ره و گۆڕى خۆت نزيك ده بيته وه ، وه هه ر كاتێك له ته مه نت ده ڕوات به ره و نه مان ده چيت و سه ره نجامى خۆت ديارى ده كه يت.

سبحانك اللهم وبحمدك أشهد أن لا إله إلا أنت أستغفرك وأتوب إليك.


نوسينى: د. هويد إسماعيل ………
وه رگێڕانى: مامۆستا
فه ره يدون موحه ممه د

About The Author

Number of Entries : 67

Mamosta Mahde

© 2013 القالب مقدم اهداء من تطوير ويب سايت عرب

Visit Us On TwitterVisit Us On FacebookVisit Us On Google PlusVisit Us On PinterestVisit Us On YoutubeCheck Our Feed
Free Web Hosting