ئایا بیدعه چییه وه حوکمی چییه له دیندا


~~~

الحمد لله نحمده و نستعينه ونستغفره و نعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيئات أعمالنا، من يهده الله فلا مضل له ومن يضلل فلا هادي له . وأشهد أن لا اله الا الله وحده لاشريك له وأشهد أن محمداً عبده ورسوله .

أمابعد… فإن خير الحديث كتاب الله وخيرالهدي هدي محمد ((صلی الله علیه وسلم)) وشرالأمور محدثاتها وكل محدثة بدعة وكل بدعة ضلالة وكل ضلالة في النار وبعد.

خوێنه رى خۆشه ويست : پێويسته له سه ر هه موو موسڵمانێك كه وا شاره زابێت له دينه كه ى خۆى،وه بزانێت كه وا چ شتێك واجبه له سه رى بۆ ئه وه ى ئه نجامى بدات وه چ شتێكى لێ قه ده غه كراوه بۆئه وه ى خۆى لێ بپارێزێت ونه ى كات,
وه هيچ كه س گومانى له وه دا نيه كه وا هه ركه سێك ئه وشته ى واجبه له سه رى ئه گه ر بيكات ئه وا پاداشت وه رده گرێته وه له سه رى ، وه ئه وشته ى كه وا لێى قه ده غه كراوه ئه گه ر خۆى لێ بپارێزێت به هه مان شێوه پاداشت وه رده گرێت له سه رى , ئه گه ر به پێچه وانه ى ئه مانه بكه يت ئه وا گومانى تێدا نيه توشى تاوان ده بيت له سه رى، هه ربۆيه هه ندێك له موسڵمان هه يه شته كانى لێ تێكه ڵ بووه , ئه وه ى واجبه له سه رى وازى لێ هێناوه , وه ئه وه شى لێى قه ده غه كراوه ئه وا ده يكات و گوێى پێ نادات, جاخوێنه رى خۆشه ويست بۆ ئه وه ى شته كانمان لێ تێكه ڵ نه بێت،
پێويسته خۆمان له دينى خواى په روه ردگار شاره زابكه ين ،تاوه كو بتوانين حه ق و باتڵ لێك جيابكه ينه وه و توشى گومڕاى نه بين .
هه ربۆ يه شه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده فه رمووێت: له ئاخرى زه ماندا خه ڵكانێك په يدا ده بن
(يفعلون مالايؤمرون ) واته كرده وه ئه كه ن به ڵام ئه مريان پێ نه كراوه له سه ر كردنى ئه م كرده وه يه ، جائه م كرده وه يه هه ركرده وه يه ك بێت هه روه كو له فه رمووده يه ك دا هاتووه
پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده فه رمووێت : ((مَن عَمِلَ عَمَلاً لَيسَ عَلَيه أمرُنا فَهُوَ رَدٌّ)). مسلم، كتاب الأقضية، باب نقض الأحكام الباطلة، ورد محدثات الأمور، 3/1344، برقم 1718، ولفظ البخاري ومسلم ”من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد“ البخاري برقم 2697، ومسلم برقم 1718واته : هه ركه سێك كارێك بكات و فه رمانى ئێمه ى له سه ر نه بێت به كردنى، ئه وه به سه ريدا ده درێته وه و لێى وه رناگيرێت. جابزانه براى موسڵمانم هه ركرده وه يه ك كه ئه نجامى ئه ده يت ئه بێت موافقى سوننه ت بێت ئه گه ر نا لێت وه رناگيرێت و تاوان بارئه بيت له سه رى .وه هه روه ها خوداى په روه ردگار له قورئانى پيرۆزدا ئيشاره تى به وه كردوه كه مه رجى قه بول بوونى عه مه ل دووشته :

يه كه ميان: عه مه له كه به خاڵصى بۆ خودا بكرێ و دوور بێت له شرك.

دووه ميان : عه مه له كه له سه ر سوننه ت و ڕێبازى پێغه مبه ربێت(صلی الله علیه وسلم) واته : ئه و عه مه له ى تۆ ئه نجامى ده ده ى به مه بستى عيباده ت ده بێت ئه م عه مه له پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) بيكردبێت يان ئه مرى پێ كردبێت ، كه واته هه ر عيباده تێك پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) نه ى كردبێت يان ئه مرى پێ نه كردبێت ئه وا ئه م عيباده ته قه بوول نيه ئه گه ر چى مه به ستى خواش بێت له م عيباده ته دا به ڵگه ش له سه ر ئه م دوو مه رجه ئه م ئايه ته پيرۆزه يه كه خوداى په روه ردگار ده فه رمووێت : ( إِنَّا جَعَلْنَا مَا عَلَى الْأَرْضِ زِينَةً لَهَا لِنَبْلُوَهُمْ أَيُّهُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا ) الكهف: ٧
واته : ئێمه گشت ئه وشتانه ى كه له سه ر زه وين كردومانن به جوانى و ڕازاندنه وه ى زه وى هه تا وه كو خه ڵكى پێ تاقى بكه ينه وه و تابۆمان ده ركه وێت كێ باشترين كرده وه ده كات ، خوێنه رى به ڕێز : (فوضيلى كورِى عياض) سه باره ت به ته فسيرى ئه م ئايه ته پيرۆزه ده فه رمووێت : باشترين كرده وه ئه وه يه كه دوو مه رجى تێدابێت يه كه ميان (أن يكون خالصالله) واته : ده بێت به پاكى بۆ خوا بكرێت ، دووه ميان : ( أن يكون صواباً أي موافقاً لسنة النبي (صلی الله علیه وسلم) ) واته : ئه م كرده وه يه ده بێت وه كو كرده وه ى پێغه مبه ربێت(صلی الله علیه وسلم) به بێ زيادو كه م . جا له م ئايه ته پيرۆزه دا بۆمان ده رده كه وێت كه هه ر كرده ويه ك له سه ر سوننه تى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) نه بێت ئه وا پێى ده وترێت (بدعه ) واته شتێكى زيادو داهێنراو له ديندا و پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) نه يكردوه و قه بوڵ نيه له لاى خوداى په روه ردگار.

ئايا (بيدعه ) چيه ؟

وشه ى (البِدعَه ) له زمانه وانيدا: داهێنانى شتێكى تازه له ديندا پاش ته واو بوونى، يان داهێنانى شتێكى تازه له هه واو ئاره زوو و كرده وه كان پاش مردنى پێغه مبه ر بڕوانه : القاموس المحيط ص 906، ولسان العرب 8/6، وفتاوى ابن تيمية 35/414 (صلی الله علیه وسلم)
ده ووترێت: (إبتدعتُ الشيءَ، قولاً أو فعلاً إذا ابتدأته على غير مثال سابق) برِوانة: معجم المقاييس في اللغة لابن فارس ص 119واته : شتێكى تازه م داهێنا (قسه بێت يان كرده وه ) كه له وه و پێش هاو شێوه ى نه بوبێت .وه بنچينه ى ووشه ى “بِدَع” بۆ كردن و داهێنانى كارێك به كاردێت كه له وه و پێش بوونى نه بوبێت، به ڵگه له سه ر به كارهێنانى ووشه ى بيدعه به و شێوه يه كه خواى په روه ردگاره ده فه رموێت: ( بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ) البقرة:١١٧ واته : خواى په روه ردگار دروست كه رو به ديهێنه رى ئاسمانه كان و زه وييه له سه ر شێوه يه ك كه له وه و پێش بوونيان نه بووه . وشه ى “البدعه ” له ڕوانگه ى شه رعه وه چه ند پێناسه يه كى بۆ كراوه كه هه ندێكيان ته واكه رى هه ندێكيانن، له وانه : زاناى پايه به رزو شێخى ئيسلام إبن تيميه (ڕه حمه تى خواى لێبێت) ده فه رمووێت: (بيدعه له ديندا بريتيه له : كردنى ئه و كارانه ى كه خواى په روه ردگار و پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) به شه رعيان دانه ناوه ، واته : كردنى ئه و كارانه ى كه نه فه رمانى پێكراوه تا ببێته واجب يان فه رمانى پێكرابێت تا ببێته سوننه ت) بڕوانه : فتاوى إبن تيمية 4/107 – 108 كه واته زانيمان (بيدعه ) واته ئه وشته ى كه وا له پێشتردا بوونى نه بووه .
به ڵام ئێمه كه لێره باسى بيدعه ئه كه ين مه به ستمان بيدعه يه له ديندا نه ك له دونيادا چونكه بيدعه له دونيادا حه ڵاڵه بۆنموونه له سه رده مى پێغه مبه رى(صلی الله علیه وسلم)
زۆر شت نه بوو ئێستا هه ن وه كو : كاره با ، سه ياره , كۆمپيته ر………..هتد ، ئه وانه شتى باشن كه س ناتوانێت ئينكارى بكات. پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده فه رمووێت: {أنتم أعلم بأموردنياكم} صحيح و ضعيف جامع الصغير وزيادته 3-1488
واته : ئێوه شاره زاترن له كاروبارى دونياتان له ئێمه .وه ده فه رمووێت:)مَنْ أَحْدَثَ فِي أَمْرِنَا هذا مَا لَيْسَ مِنْهُ فَهُوَ رَدّ) متفق عليه
واته : هه ركه سێك شتێك له دينى ئێمه دابهێنێت ئه وه مه ردووده و قه بووڵ نيه ، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) نه يفه رموو (من أحدث في أمور الدنيا ماليس منه فهو رد)
واته : هه ركه سێك شتێك له دونيا دابهێنێت لێى قه بووڵ نييه . به ڵكو فه رمووى له ديندا نه ك له دونيا ، جا بۆيه زۆر كه سى ناحاڵى له دين ده ڵێن : ئه وكه سانه ى كه باسى بيدعه ده كه ن و ده ڵێن : جائيز نييه پێويسته به سوارى ووشتر بێن و بچن چونكه سه ياره بيدعه يه ، ئه م جۆره قسانه هه ڵه نه و تێنه گه يشتنه له فه رمووده كانى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) و ڕاكردنه له تێگه يشتن له جياوازى نێوان بيدعه ى دونيه وى و بيدعه ى دينى .

ئاياحوكمى بيدعه له دينداچيه ؟

ئه نجامدانى بيدعه له ديندا حه رامه و گومڕاييه به ڵگه ش له سه ر حه رامێتى قه ولى پێغه مبه رى خوايه (صلی الله علیه وسلم) كه ده فه رمووێت:(وإياكم و معدثات الأمور، فإن كل محدثة بدعة وكل بدعة ضلالة) رواه ابوداود والترمذى وقال حديث حسن صحيح
واته : موسڵمانان ووشياربن و دوور بكه ونه وه له شته داهێنراوه كان له ديندا ، به ته ئكيد گشت عيباده تى نوێ بيدعه يه و گشت بيدعه يه ك گومڕاييه و سه ر لێ شێواويه له ڕێگاى ڕاست. وه پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده فه رمووێت: (مَنْ أَحْدَثَ فِي أَمْرِنَا هذا مَا لَيْسَ مِنْهُ فَهُوَ رَدٌّ) متفق عليه

واته : هه ركه سێك عيباده تێك دابهێنێت له دينى ئێمه دا وه له دينى ئێمه دا نه بوو ئه وه ئه م جۆره عيباده تانه قه بووڵ نيه . ئه م فه رموودانه به ڵگه نه كه شتى داهێنراو له ديندا زياده و قه بووڵ نيه و حه رامه ، به ڵام زانايان ده ڵێن حه راميه تى بيدعه كان جۆراو جۆره ، هه ندێك بيدعه هه يه خاوه نه كه ى پێ كافر ده بێت ئه گه ر هه ر به رده وام و عينادبوو له كردنى ، بۆنمونه : ته واف كردن به ده ورى قه برى پياوچاكان يان غه يرى پياوچاكان ، يان حه يوان سه ربڕين له سه ريان يان هاوار كردنيان ئه م جۆره كوفرى ئاشكران و بيدعه ن ، هاوه ڵانى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ئه م جۆره شتانه يان نه كردووه .تێبينى :هه ركه سێك ئه م جۆره شتانه بكات يه كسه ر كافر نابێت هه تاوه كو ته واو بۆى ڕوون ده كرێته وه ، چونكه زۆر كه س هه يه بيدعه ى كوفرى هه يه ، به ڵام نه زانه ، جابۆيه جائيز نيه يه كسه ر به م جۆره كه سانه بگوترێت كافر به ڵكو ئێمه دژى ئه وكه سانه ين كه به په له ن له به كافر دانانى خه ڵك. وه جۆرى دووه ميان : له بيدعه ئه نجامدانى ته نها تاوانه و گوناهه كوفر نييه بۆنمونه : كه سێك بڵێ من ژن ناهێنم بۆئه وه ى مه شغوڵم نه كات له عيباده ت كردن يان كه سێك له كاتى به ڕۆژو بوونى بچێته به ر هه تاو به مه بستى پاداشتى زياتر، يان ئه نجامدانى مناسه به ى مه ولود سرودو په قڵاوه خواردن تێيدا كه صه حابه و تابعين نه يان كردووه . بڕوانه : كتاب (البدعة – تعريفها-وأنواعها-وأحكامها ) لشيخ صالح فوزان – ص- 9

ئايا له ديندا بيدعه ى (حسنه ) هه يه ؟

له وه ڵامى ئه پرسياره دا زانايانى شوێنكه وته ى سه له فى صالح ده فه رموون: هه ركه سێك بڵێت بيدعه ى حه سه نه له ديندا هه يه ئه وه هه ڵه ى كردووه و موخاله فه ى فه رمووده كانى پێغه مبه رى خواى كردوه ، كه ده فه رمووێت : (فإن كل بدعة ضلالة) واته : گشت بيدعه يه ك به بێ جياوازى گومڕاييه و سه ر لێ شێواويه و لادانه له ڕێبازى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) وه ئيمامى (إبن رجب) ره حمه تى خواى لێبێت : له شه رحى (ئه ربعين نه وه وى) دا ده فه رمووێت : ووته ى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) كه ده فه رمووێت (كل بدعة ضلالة) يه كێكه له ووشه ى گشت گره كان هيچ شتێكى له ژێر ده رناچێت ، وه ئه وانه ى ده ڵێن بيدعه ى حه سه نه هه يه هيچ به ڵگه يه كيان نيه ته نها قسه ى ئيمامى عومه ر نه بێت (ڕه زای خوای لێبێت) كه كاتێك سه حابه كانى بينى له مزگه وت به جياجيا نوێژده كه ن هه موويانى كۆكرده وه و يه ك ئيمامى بۆدانان پاشان فه رمووى (نعمت البدعة هذه) واته : باشترين عيباده تى نوێ و داهێنراو كه له سه رده مى ئيمامى ئه بوبه كر(ڕه زای خوای لێبێت) نه بوو ئه نجام دانى ئه وته راويحه يه ،

خوێنه رى به رێز: بۆ وه ڵامدانه وه ى ئه م شوبهه يان ئه ويه كه مه به ستى ئيمامى عومه ر(ڕه زای خوای لێبێت) ئه وه بووكه بيدعه له زمانه وانيدا نه ك له شه رعدا به ڵگه ش له سه ر ئه وه ، هه بوو كه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) سێ شه و له سه رده مى خۆيدا ئه نجامى داوه پاشان له ترسى واجب بوونى وازى لێ هێنا كه واته ته راويح كردن ئه گه ر چى له سه رده مى ئيمامى عومه ر(ڕه زای خوای لێبێت) شتێكى نوێ و داهێنراو بوو به ڵام به ڵگه يه كى شه رعى له سه ر بووكه كردارى پێغه مبه ره (صلی الله علیه وسلم) سێ شه و پاشان وازى لێ هێناوه ، وه ئيمامى ئه بوبه كريش نه ى كرد به ڵام له سه رده مى ئيمامى عومه ر(ڕه زای خوای لێبێت) سه رى هه ڵدايه وه .
وه شوبهه يه كى تر دێننه وه بۆجائيز بوونى بيدعه ئه ويش ئه ويه كه ده ڵێن: كۆكردنوه ى قورئان له ناو دووبه رگ دا كه له سه رده مى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) به ش به ش بوو كۆنه كرابووه وه .وه ڵامى ئه م شوبهه يه ش : ئه وه يه كه سه به بى كۆنه كردنه وه ى قورئان له سه رده مى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) دابه زينى وه حى بوو نه ده توانرا قورئان كۆبكرێته وه چونكه هێشتا ئايه ته كان به سه ر پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) داده به زين ئه گه ر بێت و كۆيان بكردايه ئه وا ده بووه مه شه قه ت له سه ريان و چونكه هه ر ئايه تێك دابه زيايه دووباره ده بوا كۆيان بكردايه , كه واته هه رشتێك پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم)وهاوه ڵه كانى نه يان كردبێ و وه پێ ويستيشيان به كردنى هه بووبێت ئه وا هه ركه سێك له دواى ئه وان بيكات بيدعه يه و گومڕاييه .بۆنمونه مه ولودكردن ئه گه ر خێربێت ئه وه ده بوايه پێغه مبه ر و هاوه ڵاكانى له پێش ئێمه بيان كردبايه چونكه ئه وان له خواترس تربوون وه ئه وانيش پێويستيان به خێر بوو كه نه يان كرد نابێت ئێمه ش بيكه ين، به ڵام هه رشتێك پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) و هاوه ڵانى له سه رده مى خۆيان نه يان كردبێ،مه به ست له سه رده مى ئه وان واته ى ئه وكاته ى كه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم)له ژيان دابوو،وه پێويستيان به كردنى نه بوبێت ئه واهه ركه سێك له دواى ئه وان بيكات جائيزه و پێى ده ڵێن (مصالح المرسلة)بۆنمونه كۆكردنه وه ى قورئان كاتێك پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم)له ژيان دابووپێويست به كۆكردنه وه ى قورئان نه بووچونكه رێگرێك هه بووله كۆكردنه وه ى ئه ويش به رده وام دابه زينى وه حى بوو

ووته كانى هاوه ڵانى به ڕێزى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)سه باره ت به بيدعه

1 – ئيمامى أبوبكر (ڕه زای خوای لێبێت) فه رموويه تى: (ئه ى خه ڵكينه وريابن من ته نها شوێن كه وتووى پێغه مبه رم (صلی الله علیه وسلم) بيدعه چى نييم و شتى تازه دانا هێنم له م دينه دا، بۆيه هه ر كارێكم كرد ئه گه ر ڕاست و دروست بوو ئێوه ش يارمه تى ده رم بن، وه هه ر كارێكم كرد لامداو هه ڵه بوو ئێوه ڕاستم بكه نه وه ). بڕوانه :: الطبقات الكبرى، 3/136

2 – ئيمامى عُمَر (ڕه زای خوای لێبێت)
فه رمويه تى: (ئاگادارتان ده كه مه وه و ده تان ترسێنم له هه ڵس و كه وت كردن له گه ڵ كه سانى شوێن كه وتووى هه واو ئاره زوى خۆيان، چونكه ئه و كه سانه دوژمنى سوننه تى پێغه مبه رن(صلی الله علیه وسلم) ، ئه وانه به بۆچونى خۆيان قسه ده كه ن (له ديندا) بۆيه كه سانێكى سه رلێشێواون و سه ر له خه ڵكيش ده شێوێنن و گومڕايان ده كه ن.) أخرجه اللالكائي، في شرح أصول اعتقاد أهل السنة والجماعة، 1/139، برقم 201، والدارمي في سننه، 1/47، برقم 121، وابن عبد البر في جامع بيان العلم وفضله، 2/1041، برقم 2001، ورقم 2003، ورقم 2005

3 – عبدالله كوڕى مسعود (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رمووێت: (شوێن كه وتووى قورئانى پيرۆز و سوننه تى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) بن، شتى تازه دامه هێنن له م دينه دا و بيدعه چى مه بن، چونكه قورئانى پيرۆز و سوننه تى پێغه مبه رتان (صلی الله علیه وسلم) به سه
تا شوێنى بكه ون، وه هه موو بيدعه و تازه داهێنراوێك له م دينه دا گومڕايى و سه رلێ شێواوييه ). أخرجه ابن وضاح في ما جاء في البدع، ص43، برقم 14، 12، والطبراني في المعجم الكبير، 9/154، برقم 8770، وقال الهيثمي في مجمع الزوائد: 1/181: “ورجاله رجال الصحيح”، وأخرجه اللالكائي في شرح أصول اعتقاد أهل السنة والجماعة، 1/96، برقم 102، وانظر: آثارًا أخرى عن عبد الله بن مسعود (ڕه زای خوای لێبێت) في ما جاء في البدع لابن وضاح ص 45، ومجمع الزوائد، 1/181

4- قال عبد الله بن عمر (ڕه زای خوای لێبێت) :( كل بدعة ضلالة وإن رآها الناس حسنة ) أخرجه الدارمى بإسناد صحيح. واته :( عبد الله بن عمر (ڕه زای خوای لێبێت) فه رمووى :هه موو بيدعه يه ك گومڕاييه باخه ڵكيش به باشى ببينن).

ووته كانى تابعيه به ڕێزه كان سه باره ت به بيدعه

1 – ئيمامى أحمد (ڕه حمه تى خواى لێبێت) ده فه رمووێت: (أصول السنة عندنا التمسك بما كان عليه أصحاب رسول الله (صلی الله علیه وسلم)، والإقتداء وترك البدع، وكل بدعة ضلالة، وترك الخصومات، والجلوس مع أصحاب الأهواء، وترك المراء والجدال والخصومات في الدين). برِوانة: شرح أصول اعتقاد أهل السنة والجماعة، لللالكائي، 1/176واته : بنچينه كانى سوننه ت لاى ئێمه بريتيه له : ده ست گرتن به و ووته و كارانه ى كه هاوه ڵانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) له سه رى بوونه ، وه شوێن كه وتنيان و واز هێنان له بيدعه ، چونكه هه موو بيدعه يه ك سه رلێشێواويه ، وه واز هێنان له دوو به ره كى ناكۆكى، وه دوور كه وتنه وه و دانه نيشتن له گه ڵا كه سانى شوێن كه وتووى هه واو ئاره زو و بيدعه چى، وه دوور كه وتنه وه له موناقه شه و ده مه ده مآ كردن و دوو به ره كى و ناكۆكى له ديندا.

2- قال سوفيان الثوري (البدعة أحب إلى إبليس من المعصية ، المعصية يتاب منها والبدعة لايتاب منها) واته : سوفيان الپورى ئه فه رمووێت: (بيدعه خۆشه ويستره له لاى شه يتان له تاوان كردن ، چونكه تاوان كردن تۆبه ى لێ ئه كرێت ، به ڵام بيدعه تۆبه ى لێ ناكرێت)واته :(ئه وكه سه ى كه بيدعه ئه كات به حيسابى خۆى كارێكى باش ئه كات بۆيه تۆبه ى لێ ناكات)

3- ئيمامى مالك (ڕه حمه تى خواى لێبێت) ده فه رموێت: (من ابتدع في الإسلام بدعة يراها حسنة فقد زعم أن محمداً (صلی الله علیه وسلم) خان الرسالة،لأن الله يقول: (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ) فما لم يكن يومئذ ديناً، فلا يكون اليوم ديناً). برِوانة: الإعتصام، للإمام الشاطبي، 1/65واته : هه ر كه سێك بيدعه و زياده يه ك له ئيسلامدا دابهێنێت و گومانى وابێت كارێكى باشه و بيدعه يه كى حه سه نه يه ئه وه ئه و كه سه گومانى وايه كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) خيانه تى كردووه له گه ياندنى ئه م دينه ، چونكه خواى په روه ردگار ده فه رمووێت: ئه مڕۆ دينم بۆ ته واوو كامل كردوون (به هيچ شێوه يه ك نابێت لێى زياد بكرێت هه ر وه ك چۆن نابێت لێى كه م بكرێت) بۆيه هه ر ووته و كارێك له و ڕۆژه دا دين نه بووبێت ئه وه به هيچ شێوه يه ك ئه مڕۆ نابێت به دين.وه بۆزياتر شاره زابوون له سه ر ئه م بابه ته بگه رێنه وه سه رئه م كتابانه (روناكى سوننه ت وتاريكى بيدعه له ديندا ، بيدعه وشوێنه واره خراپه كانى له ناو ئومه تدا ………….)

(له بڵاوکراوه کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )

(زنجیره ڕێنمایه کانی دێرین ژماره (13))

About The Author

Number of Entries : 67

Mamosta Mahde

© 2013 القالب مقدم اهداء من تطوير ويب سايت عرب

Visit Us On TwitterVisit Us On FacebookVisit Us On Google PlusVisit Us On PinterestVisit Us On YoutubeCheck Our Feed
Free Web Hosting